ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق

سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق جەخت لەسەر پەلەكردن لە تەواوكردنی كابینەی حكومەتی نوێ دەكەنەوە.

نووسینگەی سەرۆك كۆمار لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، هەریەک لە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە كۆشكی سەلام لە بەغدا كۆبوونەوە.

روونیشیكردەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان و هەوڵەكانی تەواوكردنی كابینەی حكومەت و پێشكەشكردنی ناوی وەزیرەكان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران تاووتوێكران.

هاوكات پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجە و لەبەرچاوگرتنی چاككردنی گرفتەكانی پرۆژەكە و گرنگیدان بە پارێزگا زیانلێكەوتووەكانی دەستی تیرۆر و بایەخان بە پرۆژەكانی وەبەرهێنان تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.

هەر سێ سەرۆكایەتییەكە باسیشیان لە بارودۆخی ئەمنی عێراق و بەتایبەتیش رەوشی ناوچە سنوورییەكان لەگەڵ سوریا كرد و بەپێویستیانزانی پشتیوانی هێزە ئەمنییەكان بكرێت بۆ پاراستنی ئەو سەركەوتنەی بەسەر تیرۆردا بەدەستهێندراوە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك كۆمار دیارترین ئەو بابەتانەی روونكردەوە كە بە نیازە لە میانی سەردانەكەی بۆ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە ئەنجامیان بدات.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران