مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتییان دژی دواكه‌وتنی مووچه‌ خۆپیشاندان دەکەن

مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتییان دژی دواكه‌وتنی مووچه‌ خۆپیشاندان دەکەن

له‌ به‌شێك له‌ شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتییان دژی دواكه‌وتنی مووچه‌ و كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌ستیپێكرد.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت .ع. ابنا: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ی كانوونی یه‌كه‌می 2017، له‌ به‌شێك له‌ شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتییان دژی دواكه‌وتنی مووچه‌ و كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌ستیپێكرد.

له‌ سلێمانی خۆپیشاندان له‌ به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی رۆژئاواوه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، هه‌روه‌ك له‌ شارۆچكه‌ی ته‌قته‌ق، خۆپیشانده‌ران رێگه‌ی نێوان كه‌ركوك هه‌ولێریان داخستووه‌.

گردبونەوە و خۆپیشاندان لە لە پارێزگای هەڵەبجە و قەزای كەلار و ڕانیە دەستی پێكرد و ئامادەبوانی داوا دەكەن حكومەتی هەرێمی كوردستان بەزوترین كات بەدەم داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانەوە بێت.

هه‌روه‌ها له‌ قه‌زای ره‌واندز خۆپیشاندان ده‌ستیپێكردوه‌ و خۆپیشانده‌ران دروشم گه‌نده‌ڵی و نادادی ده‌ڵێنه‌وه‌.

هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كاندا، هێزێكی زۆری ئه‌منی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و به‌شێك له‌و هێزانه‌ له‌ به‌رده‌م باره‌گای حزبه‌ سیاسییه‌كانن بۆ رێگری كردن له‌ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران