له‌ خورماتوو ده‌ستڕێژی گوللە‌ له‌ گه‌نجێكی كورد ده‌كرێت

له‌ خورماتوو ده‌ستڕێژی گوللە‌ له‌ گه‌نجێكی كورد ده‌كرێت

دوو چه‌كدار ده‌سترێژى گوله‌ له‌ گه‌نجێكى كورد ده‌كه‌ن و به‌ سه‌ختى بریندارده‌بێت

له‌ دوزخورماتوو له‌ نزیك باره‌گاى به‌ره‌ى توركمانى، دوو چه‌كدار ده‌سترێژى گوله‌ له‌ گه‌نجێكى كورد ده‌كه‌ن و به‌ سه‌ختى بریندارده‌بێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسى دوزخورماتوو راگه‌یاند، به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر جاده‌ى سه‌ره‌كى دوزخورماتوو له‌ نزیك باره‌گاى به‌ره‌ى توركمانى دوو چه‌كدار به‌ ماتۆڕسكیلێكه‌وه‌ ده‌ستڕێژى گوله‌یان له‌ گه‌نجێكى كورد كردووه‌ و گه‌نجه‌كه‌ گوله‌یه‌ك به‌ر ده‌مى كه‌وتووه‌ به‌ سه‌ختى برینداربووه‌.

وتیشى، ئه‌و گه‌نجه‌ ناوى “ئاشتى حه‌سه‌ن”ه‌و ته‌مه‌نى 23 ساڵه‌و دانیشتووى شارى كه‌لاره‌، به‌ مه‌به‌ستى مامه‌ڵه‌ى ره‌گه‌زنامه‌ سه‌ردانى دوزخورماتووى كردووه‌.

ئه‌وه‌شى خسته‌روو، چه‌كداره‌كان هه‌ڵهاتوون و له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران