كێشەكانی هەرێمی كوردستان چین؟

كێشەكانی هەرێمی كوردستان چین؟

هاوڵاتیان متمانەیان بەم حكومەت و بەم شێوازە لەدەسەڵات نەماوە

ئایا كێشەكانی هەرێمی كوردستان چین، ئایا هەرێمی كوردستان كێشەی دیپلۆماتی یان خزمەتگوزاریی یان كێشەی ئیدارەدانی وڵاتی هەیە، وا هەرێمی گەیاندووەتە ئەم ڕۆژگارە پڕ لە قەیران و كارەساتاوییە.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلێ بەێت (ع) ابنا ئەوانە پرسیارگەلێكن لەبارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستاندا لە هزر و بیری هاوڵاتیانی هەرێمدا دێن و دەچن، و پێویستیان بە وەڵامی جدییە.

لەوبارەوە، كەمال ڕەئووف، نووسەر و چاودێرێكی سیاسی ، لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ خەندان ڕایگەیاند “پێموایە كێشەكانی هەرێمی كوردستان تەنها خزمەتگوزاری نییە، تەنها كێشەی ئابووریی نییە، تەنها كێشەی دیپلۆماتی و پەیوەندی بەبەغدا، و بەو كێشەو ڕەوشەوە نییە كە شكستی سەربازیمان خوارد لەیەكەم گورزی عێراقدا،بەڵكو شكستێكی گەورەترمان خواردووە كەلەهەموویان كاریگەرترە ئەویش بریتیە لەوەی هاوڵاتیان متمانەیان بەم حكومەت و بەم شێوازە لەدەسەڵات نەماوە.”

ووتیشی ” ئەوەی گرنگە بە هێند وەربگیرێت ئەوەیە لەوڵاتێكدا هاوڵاتیان ئومێدیان نەمابێت یان متمانەیان بەدەسەڵات و شێوازی حوكمڕانییەكەی نەمابێت، ئیتر هیچ شتێك ناتوانێت هاوسەنگی لەو وڵاتە و لەوشێوازە حوكمەدا ڕابگرێت.”

سەبارەت بەوەی مەترسییەكان چین ئەگەر بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان بەرەو ئاڵۆزی زیاتر بڕوات، كەمال ڕەئووف ڕونیكردەوە ” ئەوە لە ئەگەرە بەهێزەكانە، ئەگەر حكومەت وەكو جاران بێباك بێت لەداخوازی جەماوەر، و چۆن هێزە ناوخۆییەكان لەكاتی ململانێكاندا پەنایان برد بۆ هێزە دەرەكییەكان، هاوڵاتیانی ئەم هەرێمەش هەق بەخۆیان دەدەن لەبەرامبەر بژێوی ژیانیان هانا بەرن بۆ عێراق، كە ئێستا خەڵكێكی زۆر لەعێراق هەرێم بەبەشێك لە عێراق دەزانێت.”

جەختیشیكردەوە ” عیراقیش لەسەرخەتە چۆن دەستێوەردان بكات لەسەر یەكپارچەیی خاكی عێراق و بیسەلمێنێت ئەم هێزانە هێزگەلێكن توانای ئیدارەدان و توانای بەڕێوەبردنی وڵاتیان نییە، و ئەمە مەترسییەكی گەورەیە بۆسەر عێراق و بۆسەر ئێران و توركیا و ئەم نارەزایەتیانە بە ئاقارێكدا بەرن كە مەترسی هەبێت بۆ سەر قەوارەی هەرێمی كوردستان.”

سەبارەت بەوەی سەرجەم دیپلۆماتیەتی كورد شكستیهێناوە یان تەنها گروپێكی دیاریكراوی ناو دەسەڵات شكستیان هێناوە، ئەو چاودێرە سیاسییە ئاماژەی كرد بەوەی شكستی دیپلۆماتییەتی هەرێم دەگەڕێتەوە بۆئەوەی سیستمی حوكمڕانی ئەم هەرێمە شكستی هێناوە، چونكە لەهەرێمدا حزب كۆنترۆڵی جومگەكانی دەسەڵاتی كردووە، و حزب بەرپرسیارێتی شكستی حكومەت دەخاتە ئەستۆی خۆی، چونكە ئاراستەی حزب ئاراستەی كۆنترۆڵكردنی حكومەتە، نەك ئەوەی حكومەت وەكو یەكەیەكی ئیداری تەماشا بكرێت.

لەماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا، شاندێكی حكومەتی هەرێم بەرەو ئەڵمانیا بەڕێكەوتن، و پێشتریش سەردانی فەڕەنسایان كردبوو، بەڵام ئایا ئەو هەوڵانە دەتوانێت بارودۆخەكە چارەسەر بكات؟

لەوبارەوە، ئاریان رەوف، ئەندامی ژووری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان، لەوبارەوە ڕایگەیاند ” دیارە ڕۆیشتنی بارزانی و تاڵەبانی لەماوەی ڕابردوودا بۆ دەرەوە دوو ئامانجی سەرەكی هەیە. یەكەم بۆ ئەوەی بەناوخۆی كوردستان بڵێن كە هێشتا ئەم دوو هێزە شەعیەتیان ماوە لەدەرەوە، وە ئامانجی دووەم بۆ ئەوەیە فشارێك دروست بكەن بۆ سەر حكومەتی عێراق هەرچۆنێك بێت لادەنەوەیەك بۆ ئەو دوو ‌هێزە سیاسیە بكەن كە شكستیان هێناوە لەحكومڕانی هەرێمی كوردستان.”

ئەوەشی خستەڕوو ” بەبروای من ئەم سەردانانە هیچ ئامانجێكی تر ناپێكێت و كاریگەریەكی ئەوتۆی نابێت بۆ ئەوەی هەرێم پەیوەندیەكانی لەگەڵ عێراق باش بكات، چونكە عێراق بریاریداوە پەیوەندیەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان تا دوای هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق هەڵپەسێرێت تاكو هەرێمی كوردستان سازشی زیاتر بكات.”

جەختیشیكردەوە” خاڵیكی تری گرنگ ئەوەیە كە ئەو هێزانەی بارزانی و تاڵەبانی سەردانیان دەكەن هێزی كاریگەر نین لە عێراق، هێزی كاریگەر لە عێراق ئێران و ئەمەریكایە لەم دۆخەی ئێستادا ووڵاتانی وەكو فەرەنسا و ئەڵمانیا كاریگەیەكی ئەوتۆیان نیە لەسەرعێراق.”


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Quds cartoon 2018
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران