قوباد تاڵەبانی شوێنی باوکی دەگرێتەوە

قوباد تاڵەبانی شوێنی باوکی دەگرێتەوە

دامەزرێنەرێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان باس لە پۆستی سكرتێری گشتی یەكێتی دەكات و دەڵێت، قوباد تاڵەبانی شایستەی سكرتێری گشتییەو دەتوانێت یەكێتی لە ترازان و شكان رزگار بكات.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی هاوڵاتی، كە ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی ئایاری 2018، بڵاوكراوەتەوە، هۆمەر شێخ موس، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت: "هەندێك لەو گەنجانەی دەوری باڵایان بینی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق یەكێك لەوانە قوباد تاڵەبانی بوو، لاهوری شێخ جەنگی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بوون، ئەمجارە شاڵاوی هەڵبژاردنەكان سەركەوتووبوو".

لە بارەی ئەوەی پێتان وانیە ئەگەر ئێوە وەك نەوەی كۆنی شاخ هاوكاری قوباد تاڵەبانی بكەن بتوانێت یەكێتی بخاتەوە سەر شاڕێی خۆی؟ هۆمەر شێخ موس دەڵێت: "ئەوانەی‌ وەك من و ئەوانەی ترن لە سەردەمی كۆن و ساڵانی چلەكان بەدواوە باڵی چەپی دیموكراسی خواز دژی بە بنەماڵەیی هەر حزبێك بووین، بەراستمان نەزانیوە حزب بەرەو بنەماڵەیی بڕوات، بەڵام ئەم بۆچوونە مانای ئەوە نیە هەركەسێك لێوەشاوە بێت و بیسەلمێنێت كە شایستەی ئەو شوێنەیە و جەماوەر و لایەنگری یەكێتی لە دەوری خۆی كۆ بكاتەوە، نەك وەك ئەوەی كوڕی مام جەلال بێت و تەواو، قوباد تاڵەبانی تا ئێستا زۆر باشی هێناوە، بۆچوونەكە ئەوەیە قوباد بۆ سكرتێری گشتی باشە، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت من تەئكید پاڵپشتی بكەم".

وتیشی: "من لەگەڵ گۆڕانكاری و ریفۆرمم لەناو یەكێتی، ئەگەرنا وەك حزبەكانب ئەوروپای شەرقی لێدێت و هەر لە شوێنی خۆی دەوەستێت، دەبێت ئەو كەسە لێوەشاوەبێت و سیاسییەك و حزبییەكی باش بێت جا كوڕی هەر كەسێك هەیە با ببێت، گرنگ ئەوەیە یەكێتی بەرەوپێش ببات".

روونیشیكردەوە: "قوباد تاڵەبانی دەتوانێت وەك مام جەلال یەكێتی لە شكان و ترازان رزگار بكات، من قوباد لە منداڵیەوە دەناسم لەتەمەنی حەوت هەشت ساڵیەوە ناسیومە، لە ئەمریكا نوێنەری یەكێتی بووەو سەرنجی راكێشاوم، كوڕێكی كراوە و لێهاتووە و دەتوانێت لەگەڵ هەموو كەسێك كراوەبێت و كاری باش دەكات، بۆیە لێوەشاوەیی مام جەلال-ی تیادەبێنم".


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران