فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی ئێران داوای یارمه‌تی له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی ئێران داوای یارمه‌تی له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

پێمان وایه‌ هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س له‌ ونبووانی ئێرانی، له‌و ناوچه‌یه‌ هه‌بن و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ یارمه‌تیده‌رمان بن بودۆزینه‌وه‌یان

فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی ئێران رایده‌گه‌ێنێ، پێمان وایه‌ هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س له‌ ونبووانی ئێرانی، له‌و ناوچه‌یه‌ هه‌بن و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ یارمه‌تیده‌رمان بن بودۆزینه‌وه‌یان .

لیوا سه‌ید محه‌مه‌د باقرزاده‌، فه‌رمانده‌ی كۆمیته‌ی به‌دواداگه‌ڕانی ونبووان له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند: پێمان وایه‌ هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س له‌ ونبووانی ئێرانی، له‌و ناوچه‌یه‌ ھه‌بن و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین كه‌ خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستان و ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، ته‌نانه‌ت راگه‌یاندنه‌كانیش له‌م باره‌یه‌وه‌ یارمه‌تیده‌رمان بن.

گوتیشی: ھه‌موو گیراوه‌كان له‌سه‌رده‌می به‌عس گۆڕاونه‌ته‌وه‌ و شتێك به‌ ناوی گیراوی شه‌ڕ نه‌ماوه‌ چ له‌ ئێران و چ له‌ عێراق، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا گرنگه‌ رووفاتی ئه‌و قوربانیانه‌ بدۆزرێته‌وه‌ و بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ وڵاتی خۆیان.

ئه‌مرۆ لایه‌نه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان له‌ عێراق و ئێران به‌ سه‌رپه‌رشتی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ سۆراخی ونبووانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان سازكرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له‌ به‌ره‌ڤان حه‌مدی،بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون و لیوا حازم قاسم، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و لیوا سه‌ید محه‌مه‌د باقرزاده‌، فه‌رمانده‌ی كۆمیته‌ی به‌دواداگه‌ڕانی ونبووان له‌ كۆماری ئێسلامی و نوێنه‌ری خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی به‌شداربوون


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران