شێخ جەعفەر زەنگێکی مەترسیدار ڕادەگەیەنێت

شێخ جەعفەر زەنگێکی مەترسیدار ڕادەگەیەنێت

جموجۆڵی داعش چارەسەر نەکرێ مەترسیی گەورە دەکەوێتە سەر کەرکووک

بەرپرسی یەکەی (٧٠)ی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە داعش دەستی بە جووڵەی سەربازی کردووەتەوە و ڕۆژانە خەڵکی دەڕفێنن و دەکوژن، سوپای عێراقیش توانای پاراستنی بارەگاکانی خۆشی نییە.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی یەکەی (٧٠)ی ھێزی پێشمەرگە و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند: “چەکدارەکانی داعش لە سنووری شاری کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان، دەستیان بەجووڵەی سەربازی کردووەتەوە و ڕۆژانە خەڵکی دەکوژن و خەڵکی ناوچەکە دەڕفێنن“.

فەرماندەی یەکەی (٧٠)ی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە جموجۆڵەکانی داعش زەنگێکی مەترسیدارە، چونکە ”ئەوان ئێستا ژووری عەمەلیاتیان ھەیە، بۆیە ئەگەر چارەسەرێکی گونجاوی بۆ نەدۆزرێتەوە، بارودۆخی ئەمنیی کەرکووک ڕووبەڕووی مەترسی زیاتر دەبێتەوە“.

ئاشکراشی کرد، کە بۆ ئەوەی دۆخی کەرکووک نەکەوێتە مەترسییەوە، پێویستە بەھەماھەنگی سوپای عێراق، ھێزەکانی ھاوپەیمانان و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، پارێزگاری لە دۆخی ئەمنی شاری کەرکووک بکرێت.

شیخ جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی یەکەی (٧٠)ی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئاماژەی بەوەش دا، کە سوپای عێراق نەک توانای پاراستی شاری کەرکووکی نییە، بەڵکو توانای ئەوەشی نییە بارەگاکانی خۆشی بپارێزێت، بۆیە باشترە ھاوپەیمانان و ھێزی پیشمەرگە پارێزگاری لە بارودۆخی لەشاری کەرکووک بکەن


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران