شارەوانی سلێمانی خۆی بۆ هەڵمەتی بانگەشەی ریفراندۆمی ئامادە دەکات

  • کۆدی هه واڵ : 855393
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لەڕێگەی بۆردی ڕیكلامی سەرشەقامە گشتیەكانی شارەوە هەڵمەتی بانگەشەی ریفراندۆم دەکات

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: زەردەشت ڕەفیق، بەڕێوبەری راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لەڕێگەی بۆردی ڕیكلامی سەرشەقامە گشتیەكانی شارەوە هەڵمەتی بانگەشەی بەدروشمی "بەرەوە سەربەخۆیی كوردستان" دەستپێكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، "لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ئاگاداركراوینەتەوە كە لەم پرسە نیشتیمانیەدا بەشداربین، لەڕێگەی ئەو بۆردی ڕیكلامانەی كە لەسەرشەقامەكانی شاردادانراوە".

بڕیارە 25ی ئەم مانگە، ریفراندۆم لەهەرێمی كوردستان و ناوچە جێناكۆكەكان بەڕێوەبچێت.

زەردەشت رەفیق وتیشی، بۆئەو مەبەستە لەشەقامی سالم و دوو بۆردو لەشەقامی دەباشان بۆردێك و لەچەند شەقامێكی دیكەی شاردا ئەو بۆردانە بۆپشتگیری لەڕیفراندۆم و سەربەخۆیی دانراون.

رونیشیكردەوە، هەندێك لەو پۆستەرو ڕیكلامانە لەسەرداهاتی شارەوانی سلێمانی و هەندێكیشیان لەلایەن ئەو كۆمپانیایانەی كە خاوەنی ئەو بۆردانەن دابینكراوە.

زەردەشت رەفیق ئەوەشی خستەڕوو، شارەوانی شەقامەكانی شار دەڕازێنێتەوە بەئاڵای كوردستان و ئەو پۆستەرو ڕیكلامانە تا ڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەمێنێتەوە، دواتر لەلایەن شارەوانی سلێمانیەوە كۆدەكرێتەوە.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران