بارزانی

سەرە خۆشی و هاوخەمی خەڵكی لێقەوماو و زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزەکەین

  • کۆدی هه واڵ : 866682
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

بارزانی: هاوخەمی کرماشان و هەڵەبجەین

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: مەسعود بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو دەنێرێت و سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان و خەڵكی ناوچە زیانلێكەوتووەكان دەکات.

رۆژی دووشەممە 13-12-2017، مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا کە ئاراستەی خەڵکی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان کردووە دەڵێت "بەداخێكی زۆرەوە شەوی رابردوو لە ئەنجامی روودانی بوومەلەرزە لە پارێزگاكانی هەڵەبجە، كرماشان، ناوچەكانی قەسری شیرین و سەرپیلی زەهاو سەدان هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و هەزارانی دیکەش بریندار بوون".

لە پەیامەکەیدا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان و زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت و دەشڵێت "لەم كارەساتەدا خۆمان بە هاوخەمی خەڵكی لێقەوماو و زیانلێكەوتووی هەر دوو پارێزگای کرماشان و هەڵەبجە دەزانین".

شەوی یەکشەممە 12-11-2017 بوومەلەرزەیەكی بەهێز هەر چوار پارچەی كوردستان و چەند وڵاتێكی دیكەی هەژاند، بەپێی سەنتەرەکانی جیۆلۆجی ئەمریکا و بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، نێوەندی بوومەلەرزەكە نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان (هەڵەبجە و كرماشان) بووە، گوڕەكەشی لە هەندێک ناوچە گەیشتووەتە 7.6 پلەی رێختەر.
بەپێی دوایین ئامارەکان بەهۆی بوومەلەرزەکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان 445 کەس گیانیان لەدەستداوە و 7 هەزار و 370 کەس برینداربوون، لە باشووری کوردستان 8 کەس گیانیان لەدەستداوە و چەندین هاونیشتمانیش برینداربوون و لە نەخۆشخانەکان چارەسەری پزیشکییان وەرگرتووە.


دەقی پەیامەکە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ڕوودانی بوومەلەرزە لە پارێزگاكانی هەڵەبجە و كرماشان و ناوچەكانی قەسری شیرین و سەرپولی زەهاب سەدان هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و هەزارانی تریش بریندار بوون.

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان و خەڵكی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی بوومەلەرزەی شەوی ڕابردوو دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەخوازم. لەم كارەساتەدا خۆمان بە هاوخەمی خەڵكی لێقەوماو و زیانلێكەوتووی هەر دوو پارێزگای کرماشان و هەڵەبجە دەزانین.

مسعود بارزانی
13ـی 11ـی 2017


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران