سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق جەلال تاڵەبانى لەتەمەنی ٨٤ساڵی داکۆچى دوایى کرد

  • کۆدی هه واڵ : 857989
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

جەلال تاڵەبانى سکرتێری گشتی یەکێتی لە تەمەنى ٨٤ ساڵیدا و بەهۆى نەخۆشییەوە کۆچى دوایى کرد.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و وتەبێژی حزبەکە ڕایگەیاند، جەلال تاڵەبانى سکرتێری گشتی یەکێتی لە تەمەنى ٨٤ ساڵیدا و بەهۆى نەخۆشییەوە کۆچى دوایى کرد.

وتیشی "بەداخەوە جەلال تاڵەبانی لە ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد".

جەلال تاڵەبانی ناوی تەواوی (جەلال حوسامەدین شوکروڵا)یە و بە (مام جەلال) ناسراوە، لە ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٣٣ لە دایکبووە و خوێندنى کۆلێژی یاساى لە زانکۆى بەغدا تەواو کردووە.

هاوسەرەکەى ناوى هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدە و دوو منداڵیان بە ناوەکانى قوباد و بافڵ هەیە.

لە ساڵى ١٩٧٦ لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێکانیدا یەکێتیى نیشتمانیى کوردستانى دامەزراند. لە دواى دامەزراندنى یەکێتییەوە بە بەردەوامى سکرتێرى گشتیى ئەو حزبە بووە.

٦ى نیسانى ٢٠٠٥ بووە یەکەم سەرۆک کۆمارى هەڵبژێردراوى عێراق لە دواى ڕووخانى ڕژێمى سەدام حسێن. هەورەها یەکەم سەرۆک کۆمارى کورد بووە لە عێراقدا.

لە ٢٤ى تەمووزى ٢٠١٥ و لە دواى دوو خول مانەوەى لە پۆستى سەرۆکایەتیى کۆماردا، فوئاد مەعسوم بوو بە سەرۆک کۆمارى عێراق و شوێنەکەى جەلال تاڵەبانى گرتەوە.

لە ١٨ى کانوونى یەکەمى ٢٠١٢ دووچارى جەڵتەیەک بوو و بۆ چارەسەرکردنى بارى تەندروستیى ڕەوانەى ئەڵمانیا کرا. لە ١٩ى تەمووزى ٢٠١٤ و دواى نزیکەى ١٩ مانگ مانەوەى لە نەخۆشخانەکانى ئەڵمانیادا گەڕایەوە بۆ سلێمانى.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران