سەردار قاسم سولەیمانی سەردانی هەرێمی کردوە

  • کۆدی هه واڵ : 824697
  • سه ر چاوه : کورد نێت
Brief

فەرماندەى گشتیى سوپاى قودس سەردانى کەرکوکى کردووە و لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانى ئەو پارێزگایەدا کۆبووەتەوە بۆئەوەى ڕێگرى بکرێت لە پێکدادانى نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و هێزەکانى حەشدى شەعبى.

ماڵپەرى میدڵ ئیست مۆنیتەر بڵاویکردووەتەوە قاسم سولەیمانى فەرماندەى گشتیى سوپاى قودس سەردانى کەرکوکى کردووە و لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانى ئەو پارێزگایەدا کۆبووەتەوە بۆئەوەى ڕێگرى بکرێت لە پێکدادانى نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و هێزەکانى حەشدى شەعبى.

بەرپرسێکى کورد کە نەیویستووە ناوى خۆى ئاشکرا بکات ڕایگەیاندووە، قاسم سولەیمانى بۆماوەى چەند رۆژێک لە هەرێمى کوردستان ماوەتەوە و سەردانى کەرکوکیشى کردووە.

لەمیانى سەردانەکەیدا جەختى لەوە کردووەتەوە دەبێت کەرکوک وەکو شارى هەموو عێراقییەکان بمێنێتەوە و ئەوەى ڕەتکردووەتەوە کە کەرکوک بخرێتەسەر کوردستان.

قاسم سولەیمانى ئاماژەى بەوەداوە پێکدادانى نێوان حەشدى شەعبى و هێزەکانى پێشمەرگە دەچێتە خزمەتى داعشەوە.

لەلایەن خۆشیەوە مەحمود عوسمان، سیاسەتمەدارى کورد بە ماڵپەرەکەى ڕایگەیاندووە "دەستێوەردانى دەرەکى لەبەرژەوەندى عێراقدا نییە".

،،،

ئاژانسی هەواڵی فوڕات بڵاویکردەوە، لایەنە کوردییەکان ئەنجومەنێکی مەدەنیان بۆ بەڕێوەبردنی پارێزگای ڕەقە لە دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو پارێزگایە پێکهێناوەو هەردوو هاوسەرۆکانی ئەنجومەنەکەش دیاریکراون.

ئاژانسەکە بڵاویکردەوە، ئەنجومەنەکە لە کۆنگرەیەکی ناحیەی عەین عیسای سەر بە ڕەقە پێکهێنراوە کە زیاتر لە ١٠٠ کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و هۆزە عەرەبی و کوردی و تورکمانەکانی ناوچەکە بەشداریان تێداکردبوو.

ئاماژەش بەوەکراوە، لە کۆنگرەکەدا هەردوو مەحمود شەواخ بەرسان و لەیلا مستەفا بە هاوسەرۆکی ئەنجومەنەکە دیاریکراون و کۆبوونەوەکان بۆ دیاریکردنی ئەندامانی ئەنجومەنەکە بەردەوامدەبێت.

مەحمود بەرسان، هاوسەرۆکی ئەنجومەنەکە لە کۆنگرەکەدا ڕایگەیاند "شاری ڕەقە بەم نزیکانە کۆنتڕۆڵدەکرێتەوە و ئەنجومەنەکەش پتەو دەبێت و چارەسەری سەرجەم کێشەکانی شارەکە دەکەین".

،،،،

هێزەکانی عێراق بەنیازن لە شەڕی داعشدا بەرەیەکی نوێ لە رۆژئاوای ئەنبار بکەنەوە.

بۆ ئەم مەبەستە هێزێکی نوێی ئەمریکی ڕوویکردووەتە بنکەی عەین ئەل ئەسەد لە رۆژئاوای ئەنبار.

میدیاکان لە زاری ئەفسەرێکی عێراقییەوە بڵاویانکردەوە کە ئەو هێزە ئەمریکییە هێزی تایبەتە و لە بنکەی ئاسمانیی ئەل بەکر لە بەغداوە گوازراونەتەوە ناوچەی ئەنبار بۆ هاوکاریکردنی هێزەکانی عێراق لە شەڕی داعشدا و کۆنترۆڵکردنەوە ئەو ناچانەی ئەنبار و کۆنترۆڵکردنەوەیان لەژێر دەستی داعش.

سەرچاوە ئەمنییەکانی ئەنبار ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن کە لە سەربازگەکانی پارێزگای ئەنبار ئامادەکارییەکی بەرفراوان بۆ مەشقپێکردنی حەشدی عەشایری و هێزە ئەمنییەکان دەکرێت، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی شارەکانی عانە و راوە و قائیم و کۆنترۆڵکردنەوەى ئەوناوچانە لەدەستى داعش.

جوڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی پێشکەشکردنی پشتگیری لۆجستی و ڕاوێژکاری سەربازی ئەمریکا بۆ عێراق ئەنجامدەدرێن.
ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لەئێستادا لە عێراق نزیکەى شەش هەزار سەربازن کە لە نێوان پارێزگاکانی موسڵ و سەڵاحەدین و ئەنبار دابەشکراون.

،،،،

گۆنول تۆل، بەڕێوەبەرى ناوەندى توێژینەوەى تورکیا لە پەیمانگاى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە وتارێکدا بۆ رۆژنامەى نیو یۆرک تایمز نووسیوویەتى ئەردۆغان لە ریفراندۆمدا سەرکەوتنى بەدەستهێنا، بەڵام تورکیا بەرەو دابەشبوون چووە و ئەمەش ئاماژەیەکە کە ئەردۆغان پێگەى خۆى لەدەستداوە.

تۆل پێشنیاز دەکات کە ئەردۆغان دانوستان لەگەڵ کورد دەستپێبکاتەوە و پڕۆسەى ئاشتى دەستپێبکاتەوە.

بە وتەى ئەو لێکۆڵەرە ئاشتەوایى نەک هەر دەنگى ئەردۆغان زیاتر دەکات، بەڵکو سەقامگیرییەکى زیاتر بە ئابوورى ناسەقامگیرى تورکیا دەبەخشێت.

هەروەها نووسەر لەوبڕوایەدایە کە ئەردۆغان دەنگى خەڵکى شارنشین و ڕووناکبیرانى لەدەستداوە بەهۆى ئەو سیاسەتانەى لەماوەى دوو ساڵى ڕابردوودا پیادەى کردووە.

بەشێوەیەک کە بۆیەکەمجار بوو لەدواى ساڵى ١٩٩٤ـەوە ئەردۆغان لە هەڵبژاردنێکدا لە ئیستانبوڵ شکست بهێنێت.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران