سبه‌ینێ دادگای‌ فیدراڵی‌ به‌بڕیارێك ئه‌نجامی‌ ریفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌‌

سبه‌ینێ دادگای‌ فیدراڵی‌ به‌بڕیارێك ئه‌نجامی‌ ریفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌‌

پێشبینی‌ ده‌كرێت سبه‌ینێ دادگای‌ فیدراڵی‌ عێراق به‌ بڕیارێك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ ریفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رابگه‌یه‌نێت و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش په‌یوه‌ستبونی‌ به‌ بڕیاره‌كه‌وه‌ رابگه‌یه‌نێت.

به‌پێی‌ راپۆرتێك كه‌ رۆژنامه‌ی‌ شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌ ژماره‌ی‌ ئه‌مڕۆیدا به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیاری‌ ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، بڕیاره‌ سبه‌ینێ دادگای‌ فیدراڵی‌ عێراق بڕیارێك ده‌ربكات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی‌ 25ی‌ ئه‌یلولی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

رۆژنامه‌كه‌ نوسیویه‌تی‌: حكومه‌تی‌ هه‌رێم په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ ریفراندۆمه‌كه‌، چونكه‌ پێشتر هه‌ولێرو به‌غدا رێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ ئه‌نجامی‌ ریفراندۆمه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌‌و كۆتایی به‌ قه‌یرانی‌ ریفراندۆم بهێنرێت و هه‌ردولا ده‌ست بكه‌نه‌وه‌ به‌ گفتوگۆكردن.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Quds cartoon 2018
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران