عەبادی

داوا لە هەرێم دەکەین هەڵوێستی ڕوونی هەبێت لە ڕانەگەیاندنی سەربەخۆییدا

  • کۆدی هه واڵ : 865051
  • سه ر چاوه : Nrt
Brief

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە هەرێمی کوردستان دەکات، هەڵوێستی ڕوونی هەبێت لە پابەندبوون بە جیانەبوونەوە و ڕانەگەیاندنی سەربەخۆییدا.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بەیاننامەیەکى بڵاوکردەوە و تیادا هاتووە "عێراق بەردەوامدەبێت لەسەر پابەندبوون بە دەستورەوە و ڕێگە لە هەر هەوڵێک بە ئاراستەى جیابوونەوە دەگرێت و بەردەوامیش دەبێت لە ڕێکارەکانى تا چەسپاندنى دەستور".

ئەوەشی تیادا هاتووە، "دووبارە داوادەکەین هەموان پابەندبن بە یەکپارچەى خاکى عێراق و بڕیارەکانى دادگای فیدراڵی و بە تایبەت ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ دەریکردووە و بە پێی مادەى یەکی دەستور جەخت لە پێویستی پارێزگاری یەکپارچەى خاکى عێراق دەکات".

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاندووە، "سەرجەم ئەو ڕێکارانەى لە ماوەى ڕابردوودا عێراق گرتوویەتییە بەر دەستورین".

لە کۆتایشدا هاتووە " داوا لە هەرێمەکان دەکەین بەڕوونى هەوڵێستى خۆیان لەسەر پابەندبوون و جیانەبوونەوە لە عێراق ڕاگەیەنن لە سەر بنەمای بڕیارەکەى دادگای فیدراڵی".

ئەمەش لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لە هەولێر ڕایگەیاند، داواکارن لەگەڵ بەغدا بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکەن، وتیشی بەغدا تائێستا ئامادەنییە گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمدا بکات، تائیستاش بڕیار نییە شاندی هەرێم سەردانی بەغدا بکات.

نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند، ئەوان ئەگەر ڕێژەی ١٧%ی بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان دابینبکرێت و تەواوی مووچەی هەرێم بە پێی سیستمی بایۆمەتری بدرێت، ئامادەن نەوتی هەرێم ڕادەستی بەغدا بکەن و گفتوگۆ لەوبارەیەوە بکەن و ئامادەشن لیستی مووچەخۆرانی هەرێم بدەنە بەغدا بۆ ئەوەی مووچەی هەرێم دابین بکەن وەک خۆی.
داواشیکرد،
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە لەناو پرۆژە یاسای بودجەدا ناوی هەرێم نەهاتووە و باس لەوە کراوە مامەڵە لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێمدا بکرێت، کە ئەوەش پێچەوانەی دەستوورە.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران