حەیدەر عەبادی بە فەرمی دەرئەنجامی ریفراندۆم رەت دەکاتەوە

  • کۆدی هه واڵ : 855387
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

لەئێستاو داهاتودا ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بۆ سەربەخۆیی رەتدەكەنەوە

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەئێستاو داهاتودا ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بۆ سەربەخۆیی رەتدەكەنەوە.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: ئەو وتانەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەمیانی كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا هات كە ئێوارەی سێشەممە لە شاری بەغدا پێشكەشی كرد.

حەیدەر عەبادی ئاماژەی بەوەكرد، "بەهەموو شێوەیەك هەموو جۆرە ریفراندۆمێك بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان رەتدەكەینەوە، ئەگەر لەئێستادا یاخود لەداهاتودا ئەنجامبدرێت، ئەگەر لەهەرێم یاخود ناوچە جێناكۆكەكان بەڕێوەبچێت".

بڕیارە 25ی ئەم مانگە، ریفراندۆم لەهەرێمی كوردستان و ناوچە جێناكۆكەكان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەغداو وڵاتانی دراوسێ و جیهان دژایەتی خۆیان بۆ ئەو پرسە دەربڕیووەو تا ئێستاش كۆدەنگی لەناوخۆی هەرێمیش دروستنەبووە.

هەرئەمڕۆ لەبەیاننامەیەكدا عەبادی رایگەیاندبوو، دەیزانی هەرێمی كوردستان بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی تایبەت بەراگرتنی ریفراندۆم رەتدەكاتەوە، بەڵام ئامانجی بووە لەرێگەی ئەو بڕیارەوە پەیامێك بە رۆڵەكانی گەلی كورد بگەیەنێت.

عەبادی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "حكومەت داوای لەئەمەریكا كردووە پەیامێكی روون و ئاشكرا بگەیەننە كوردان، بەوەی ئەنجامدانی ریفراندۆم رەتدەكەنەوە ئەوانیش پەیامەكەیان گەیاندووە".

پێشتریش هەریەكە لەوڵاتانی ئەمەریكا و بەریتانیاو توركیاو ئێران بەفەرمی دژایەتی خۆیان لەبارەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستانەوە دەربڕیبوو، هاوكات داوای دواخستنی ریفراندۆمیان لەبەرپرسانی هەرێم كرد.

هەوڵە نێوخۆیی و دەرەكییەكان بۆ دواخستنی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەكاتێكدایە، مەسعود بارزانی سوروبونی خۆی لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم راگەیاندووەو ئەمڕۆش ئاشكرایكرد، تادوو سێ رۆژی دیکە چاوەڕێ دەکەن، بۆ ئەوەی ئەو بەدیلەی چاوەڕێی دەکەن، بۆ دواخستنی ریفراندۆم پێشکەشیان بکرێت.

بارزانی، لەوتاری ئەمڕۆی لەمەراسیمی بانگەشەی بەڵێ بۆ ریفراندۆم، لەسۆران وتی"ئەگەر تا دوو سێ رۆژی دیکە، بەدیل بەدەستمان گەیشت، ئەوا لە٢٥ی ئەیلول، ئاھەنگ دەگێڕین، ئەگەر بەدیلمان پێنەگەیشت ئەوا دەبێت ریفراندۆم بکرێت لە ٢٥ی ئەیلول".

ھەروەھا وتیشی، ریفراندۆم کۆتایی دونیا نییە، بەڵکو دەرفەتێکە بۆ گەلی کوردستان رەخساوە بۆئەوەی گوزارشت لە بڕیاری خۆی بکات،"دوای ئەوە دەکەوینە گفتوگۆ، چ وەختێک پێویستە ئێمە ئەو وەختەش دەدەین، و ھەموو گرفتەکان چارەسەر دەکەین".


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران