حسەن رووحانی سەردانی کرماشان دەکات

  • کۆدی هه واڵ : 866911
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

حکومەت بە هەموو توانایەکی دەستبەکاربووە و هەوڵدەدات لە کەمترین کاتدا کێشەکان چارەسەر بکات

حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران بۆ بەهاناوەچوون و هاوکاریکردن و بەسەرکردنەوەی خانەوادەی قوربانیان و بریندار و لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە گەیشتە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان و بەڵێنی هەموو هاوکارییەکی دا.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع. ابنا : رووحانی لە فڕۆکەخانەی کرماشان گوتارێکی پێشكەشکرد و رایگەیاند: "بەڵێن بە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە دەدەم کە حکومەت بە هەموو توانایەکی دەستبەکاربووە و هەوڵدەدات لە کەمترین کاتدا کێشەکان چارەسەر بکات".

لە گوتارەکەیدا رووحانی داوای لە هەموو بەرپرسانی حکومی و سەربازی ئێران کرد یارمەتی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە بدەن. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەوان دەتوانن هەوڵی نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەکان و مزگەوت و قوتابخانەکان و دابینکردنی پێداویستییەکان بدەن، بەڵام نۆژەنکردنەوەی خانووەکان دانێن بۆ بونیادی مەسکەن.

سەرۆککۆماری ئێران هەروەها بەڵێنی دا کە یارمەتی دارایی پێشکەشی زیانلێکەوتووان دەکەن بۆ نۆژەنکردنەوەی خانووەکانیان.

بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەوی یەکشەممە 12-11-2017 کە گوڕەکەی لەنێوان 7 بۆ 7.6 پلەی رێختەر بوو و هەرچوار پارچەی کوردستان و چەند وڵاتێکی دەوروبەری هەژاند، کارەساتی مرۆیی گەورەی لە کرماشان خولقاند، بەجۆرێک نزیکەی 445 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستداوە و 7 هەزار و 100 کەسیش برینداربوونە، نزیکەی 100 هەزار کەسیش ئاوارەبوونە.

بەم هۆکارە لە دوێنێوە سێ رۆژ لە پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام و، ئەمڕۆش لە تەواوی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ماتەمینی گشتی راگەیێندراوە. هەروەها بوومەلەرزەکە لە باشووری کوردستانیش زیانی گیانی و ماددی هەبوو، 7 کەس گیانیان لەدەستدا و 321 کەسیش رەوانەی نەخۆشخانە کران.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران