زۆر گرنگ و تایبەتی :

بەکارهێنانانی دین بۆڕەشەکوژی بەمەبەستی تایبەتی بەشی دووەم

بەکارهێنانانی دین بۆڕەشەکوژی بەمەبەستی تایبەتی بەشی دووەم

بەشی دوهەمی کوشتاری به کومه ل

ئەوەی لە بەشی یەکەمدا باسم کرد بۆ ئەو بەڕێزانە بوو کە دەڵێ ئیسلام مایەی کوشتن و بڕینە ووتمان نەخێر ئیسلام دینی ڕەحمەتە ئەوانەی بەناوی ئیسلام یان مەسیحیەت یا یەهودیەت خەڵک دەکوژن و خاک داگیر دەکەن و دەست درێژی ناموسی دەکەن دین بەکاردێنن بۆ ئامانجە گڵاوەکانیان کە لەکۆتایدا بە پاراستنی کورسی یەکانیان تەواو دەبێت ، وە باشیش دەزانن لەکۆتایدا دەبێت بمرن و دەسەڵاتەکەشیان سنوردارە بەڵام هەر ئومێدیان هەیە بمێننەوە و زۆرتر پارەو هێز کۆبکەنەوە ، بەڵام کۆتاییەکەی چی لێ دێت هەردەبێت بەجێی بهێڵێت ، یەکێک لەوکوشتارە زۆرانەی لە قەرنی بیست دا کراوە تورکە عوسمانیە کان کردوویانە ، کاتێک مێژووی عوسمانیەکان دەخوێنیتەوە دێڕ بەدێڕی نوسراوەکانی مێژووەکەی پێت دەڵێ ئەوانە بەهیچ بۆرێک لە نەوەی ئادەم نین بزانە لە چ ئەستێرە یەکی ترەوە هاتون بۆ سەرزەوی ،کەسێک بەویژدانەوە ئەو مێژووە بخوێنێتەوە تەرێز لە مرۆڤایەتی تورک وعسمانی دەکاتەوە بەناوی دینەوە ڕوی هێتلەریا سپی کردوە ، کام دین؟؟؟ دنێک لە پڕۆگرامیدا کوشتنی یەک ئادەمیزاد بەناحەق مساویە بەکوشتنی هەموو مرۆڤایەتی . ئەودینەی لە هاوکێشەکانی حەدسدا ئابڕی یەک ئینسان بەبێ دیاریکردنی دینو مەزهەبی یەک ئینسان لای خوا بەڕێزترە لە کەعبەی شەریف ،، کەواتە هەرکەس ووتمان هەرکەس و هەر حکومەتێک لەو هاوکێشانە لایداو ئادەمیزادی کوشت و دەست درێژی بۆ ناموسی کرد لە گەڵ سەرچاوەدا لەیەک ترازاوە ئەگەر بە باڵیش بفڕێت . ئیتر هیچ پاساوێک نیە بۆ ئادەمیزاد کوشتن ، تەنانەت ئەگەر تاوانباریش بێت دەبێت دادوەری پسپۆر وە لە دوای داوەریش دوبارەچەند داوەرێک حوکمی داوەرە پسپۆەکە لێکبدەنەوە بزانن ئەو داوەرە لە خاڵێکی زۆر وورددا هەڵەی نەکردە حوکمی کوشتی کەسێکی داوە ، ئەوکات دەتوانیت بڵێیت بەحوکمی دادگاە فڵا کەس کوژرا خوای گەورە لەقیامەتدا لەگەڵ دادوەرەکایدا خۆ حوکم دەکات ، ئەم دینە ووردەکاری بۆ کوشتنی ئادەمیزادێک ئەوەندە هەستیارە زانایانی شیعە مەسلەیەک دەڵێن جگە لە قیساس یانی کوستنی بکوژێک کە خاوەنی خوێنی کوژراوەکە نایبەخشێت ، کە ئەوە ش دەبێت حساب و کتابی زۆری بۆ بکرێت و ووردەکاری زۆرە دەتوانرێت دوای ئەو هەموو ووردەکاریانە حوکمی کوشتنەوەی بدەیت ، جگە لەو بەشەی کوشتن تەنها دەبێت ئیمامی مەسوم فەتوای کوشتی کەسێک بدات ، جگەلە ئیمام معسوم کەسێک ناتوانێت فتوای گرتنی ژیانی کەسێک بدات ، کەواتەئەی عوسمانیەکان بۆ کوێ دەچن لە بەردەم دادوەری بێ عەیبی خودا دا کە چەند میلەتیان قەتڵ و عام کردە ، با ئامارێکیان باس بکەین بەکورتی ،

کوشتن و بڕینی عوسمانیەکان بو میلەتی کورد لە سەردەمی ڕابردوو تا ئێستە بەردەوامە لەساڵی ۱۹۲۳کە دەوڵەتی تورکی تیا دامەزراوە لەهەموو دەورەکانی حوکم ڕانیدا دەستیان ل کوشتاری کورد هەڵنەگرتوە ،

پێشینەی کوشتاری عوسمانی
٥.۱ئەرمەنی
۷٥۰هەزار یونانی
۳۰۰هەزار ئاشوری
قەتڵو عامی دەرسیم
20 مارسی 1937نۆڤەمبەری 1937
2 دیسامبر 1938
لەیەک جێگەدا 13,160 کەسی مەدەنیان کوشتوە

11،818کەسیان ناردوە بۆ جێگەی دور لەوڕێگانەوە کە خۆیان زانیویانە کە هەموویان دەمرن
بەپێی ووتەی دویل 40،0000کەس لەو هێرشەدا کوژراون

ئەوە ئامانجی بیرکردنەوەیەکە کەوادەزانن ئەوان لە میلەتەکانی تر باشترن ، وە داخەکەیشیان لەوێدایە بەناوی دینی پیرۆزی ئیسلامەوە خەڵکیان کوشتوە ،

هێرشی هێتلەر لەکۆتایدا حەفتا هەزار کەسی تیا کوژرا ئاخۆ دەبێت ئۆردغان چەند هەزار کەس بکوژێت ئەوسا نەتە٤وەکانی تر بێنە قسەو بێدەنگی بشکێنن ، ئێمە کاتێک میلەتەکەمان بون بەقوربانی لە دوای ئەوانە هەرنامەوێت هیچ نەتەوەیەک تاجە گوڵینەم بۆ بهێنێت بۆ سەمەزاری شەهیدانم ئەمڕۆ هەموو ووڵاتانی دنیا بە بێدەنگیەکەیان شەریکن لە تاوانەکەی ئەردغاندا ،

ئایا عوسمانی شەرعیەتی لەکی وەرگرتوە کە میلەتێکی باشترە تا هەمووان لە بەرامبەریدا بێدەنگ بن ، هەرچەندە پێم وایە ئەو بێدەنگیە لە کۆتایدا دەبێت دەوڵەتە ئەورووپییەکان تاوانی ئەو بێدەنگیە بدەنەوە ، دەبێت بێدەنگی میلەتەکانی یەکگرتوو چاویان بە کوشتنی چەندهەزار کەس بکەوێت تا بێدەنگی بشکێنن ، هەروەکو ئەوروپا تاوانی جەنگی ناڕەوای هێتلەریان دا دەبێت تاوانی بێدەنگی کوشتارەکەی ئەردغانیش بدەن .ئێستەش ئۆردغان گەورەترین هەڕەشەیەبۆ سەر ئەوروپاو ئەمەریکا و هەموو ووڵاتانی جیهان ، چونکە هەزاران سەلەفی بێ مێشکی لەبەردەستدایە هەروەکو دوێنێ هەڕەشەی ناردنی ترۆریستەکانی لە فەرەنسادەکرد هەربەوشێوەیە دەتوانێت سنورەکانی بکاتەوە بۆ ترۆریستەکان و بەلێشاو بیانێرێت بۆ ئەوروپا ،

فاشیزم گەورەترین توماری سەرەتانیە دەبێت لەڕیشە بکێشرێت وە فڕێ بدرێتە زبڵەکانی ووێژوو

؟
بەداخەوە دوای داگیر کردنی عەفرین و نزیکەی بیست لادێ ی کوردستانی باشور لەلایەن ڕژێمی فاشیزمی ئۆردگانەوە هەندێک لە سەرۆک و سیاسەت مەدارەکانی کوردستانی باشور هێشتا دەهۆڵی ئۆردغان دەکوتن وزوڕنا بۆ تورک دەژەنن
وەلەهەمووی ناخۆشتر ئەوەیە هێشتا هەندێک بە ئیمامی خۆیانی دەزانن و بەرماڵی بۆ لەئاو دەکێشن
فاشیزم فاشیزمە لە هەر جل و بەرگێکدا بێت وە هەرکەس بێت .
بەشی سێ هەمی ئەم بڵاوکراوەیە لەژێر هەمان ناونیشاندا وبەشی سێهەم بەم زوانە بڵاودە بێتەوە


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران