بۆچی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە ، تەندروستی و پەروەردە رانەگەیەندرا

 بۆچی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە ، تەندروستی و پەروەردە رانەگەیەندرا

بەپێی زانیارییەکانی ئـەوان بەم نزیکانە، مووچەی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە، لەلایەن حکومەتی بەغداوە دەنێردرێت و بۆیە لەراگەیاندنی خشتەی مووچەی وەزارەتەکاندا ئەو دوو وەزارەتەی تێدا نییە.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ سکرتێری یەکێتی مامۆستایان ڕایدەگەیەنێت، بەپێی زانیارییەکانی ئـەوان بەم نزیکانە، مووچەی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە، لەلایەن حکومەتی بەغداوە دەنێردرێت و بۆیە لەراگەیاندنی خشتەی مووچەی وەزارەتەکاندا ئەو دوو وەزارەتەی تێدا نییە.

ئەحمەد گەرمیانی، سکرتێری یەکێتی مامۆستایان، ڕاگەیاند، بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بە ئێمەدراوە لەحکومەتی عێراق بەم نزیکانە مووچەی ئەو دوو وەزارەتە دەنێرێت، وەزارەتی دارای پێشبینی ئەوەدەکات بەم نزیکانە پارەی ئەو دوو وەزارەتە لەلایەن حکومەتی عێراق-ەوە بنێردرێت، بۆیە مووچەی ئەو دوو وەزارەتەی ڕانەگەیاندووە.

وتیشی، پێشنیاری ئەوەکراوە کە پێش تەواوکردنی وردبینیکردنی لیژنەکە مووچەی فەرمانبەران بنێردرێت لەلایەن بەغداوە، بەڵام وەڵامی ئەو پێشنیارەمان وەرنەگرتووەتەوە، بەڵام ئاماژەکان بۆئەوەن کە ئەو مووچەیە بنێردرێت.

ھاوکات ئەحمەدی حاجی ڕەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق راگەیاند، “من قسەم لەگەڵ یەکێک لە کەسە نزیکەکانی عەبادی کردووە کە پێش ھاتنی مانگی دوو مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە دەنێرێت”.

لای خۆیەوە، عەلی حەمە ساڵح، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند، رانەگەیاندنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، بۆئەوە دەگەڕێتەوە حکومەتی ھەرێم پشتی بەستووە بە حکومەتی بەغدا مووچەی ئەو دوو وەزارەتە دەنیرێت.

وتیشی”لەکاتێکدا ئەگەر حکومەتی بەغدا مووچەش بنێرێت مووچەی مانگی یەک دەنێرێت، لەکاتێکدا ئەم مووچەیەی ھەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ١٠ی ساڵی ڕابردووە کە ئێستا دابەش دەکرێت، قسەیەک ھەیە کەدەڵێن سەرەتای مانگی ٢بەغدا مووچەی ئەو دوو وەزارەتە بنێرێت، بەڵام ئەوەش دڵنیایی تەواو نییە”.

دەربارەی ڕانەگەیاندنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکرد، لەبەرئەوەی لە سیستەمی پاشەکەوتکردنی مووچەی پێشمەرگەدا کێشە ھەیە بۆیە ئەو وەزارەتە ڕانەگەیەنراوە.

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەمرۆ رایگەیاند، دەست بە دابەشکردنی مووچش دەکرێت، بێ ئەوەی ئاماژەی بەوەکردبێت کە ئەو مووچەی دەدرێت مووچە کام مانگە.

خشتەکە مووچەی وەزارەتەکانی پێشمەرگەو تەندروستی و پەروەردەی تێدانییە


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران