بۆپارێزگاری کورسیەکەت لەگەڵ موستەشارە خوێن مژەکانی کوردا بویتە دەستەبرا بەڕاستی شتێکت لەوان کەمتر نی یە کاکە

بۆپارێزگاری کورسیەکەت لەگەڵ موستەشارە خوێن مژەکانی کوردا بویتە دەستەبرا بەڕاستی شتێکت لەوان کەمتر نی یە کاکە

فەرمو ئێوەو ئەم ڕاپۆرت هەواڵە

ئەوەی دەمێکە دەمەوێت لەسەری بەتێروتەسەلی لەسەری بنوسم وە زامێکی گەورەیە لە دڵی هەموو کوردێکدا دەربارەی جاشەکانی سەدام بوو کە لەکوڕەکانی سەدام دڵسۆزتری ڕژیمی سەدام بوون ، چییان نەکرد بۆ بەعس ، ئەوەی ئینسانێکی زینازادە بتوانێت بێکات هەزار بەرامبەریان کرد ،لەخوێن ڕشتن لە هەتکی حورمەتەکان لەبێناموسی لەتاڵان و بڕۆ ،سوتاندن و کاول کردن کەمترین کاربو ئەوانە کردیان ،وادەزانی ئەوانە ئەردەنیەکان یا سوپابەکرێ گیراوەکەی سودان باس دەکەم یا عەرەبەکانی ڕومادی و فەلوجە و موسڵ ،نە نە باسی ئەوکوردە خۆفرۆشانەدەکەم کە هەریەکە چەند نۆتەی شەجاعەتیان لە دەستی خودی سەدامەوە وەرگرتبوو ، دەزانیت بۆچی نۆتەی شەجاعەیان وەرگرتبوو ، بۆ کورد کوشتن و ئەنفالی کورد ، خۆئەوانە لە ڕەگەزی شەیتان نەبون ،ئەوانە کوردبوون پەمانی گوێڕایەڵییان بە شەیتان دابوو ، بووبوون بەدوژمنی میەتە کەی خۆیان ،بەجۆرێک دژمنایەتی کوردیان دەکرد سەدام لەدڵسۆزی خۆی بۆ خۆی و ڕژێمەکە گومانی پەیداکردبوو ، ئەگەر بڵێم سەدام لەکوڕکانی زیات پشت بەو زۆڵە کوردانە بەستبوو زیادەڕەویم نەکردوە ،بەجۆرێک جیۆۆسایدی کوردیا کرد ئەگەپ ئەمڕۆ بۆ هە نەوەیەکی ئەم سەردەمە بگێڕتەوە بەهیچ شێوەیەک باوەڕت پێ ناکات وازانێت تۆ لەگێڕانەوەکاندا درۆ دەکەیت یا زیادەڕەوی دەکەیت ، ئەوەی ئێمە دیمان لە جاشی کورد قەڵەم ناتواێت باسی بکات ،دەتوانم نمونەیەکی با بێنمەوە ئەوەی جاشی کورد کردی بەم میلەتەکڵۆڵە سوپای سربیا نەیکردوە بەموسوڵمانەکانی بۆسنەوهیرسگۆڤین ، کەلەئامانجی کاری سربەکاندا جنڕاڵەکانیان لەدادگای لاهەی نێودەوڵەتیدا مەحکوم بوون بەزیندانی هەتاهەتایی ،وەئەوەی شایانی خەمێکی گەورەترە دادگای نێودەوڵەتی ئەنفالەکانی کوردی بەجینۆساید نەناساندوە لەوانەیە هەرلەبەرخاتری ئەوەبێت کە کورد بەکوردی کرد ،وەلەوخەمەش گەورەتر یەوەیە لەوای ڕاپەڕین و سەقامگیربوونی حکومەتی کوردی ئەوانە لەبری گیران و لێپێچینەوە پلەی حیزبیان پێ درا و کران بە پیاوماقوڵ و دەرماڵەیا بۆ خەرج دەکرێت ، وەکوڕەکانیان پلەو پایەی بەهێزیا پێ دراوە لە حکومەتی کوردیدا ، وە ئەمڕۆ ئەوان لەپێشن بۆ حکومەتی کورد تا خانەوادەی شەهید و ئەنفال کراوەکان ، ئەوڕاپۆرتەی لەخواری نوسراوەکەی خۆمەوە دێت هەربەوشێوەیە لەسایتێکدا بەزمانی فارسی تەرجەمەی کردبوو هەربەوشێوەیە کوردیەکەیشی دانابوو بۆ کورد زمانەکان منیش دڵم کولایەوەو کۆپیم کردو لەخواری نوسراوەکەی خۆمەوە دامنا بەس تەنیا دەڵێم بەناو سەرانی کوردی ئیمڕۆ ڕوتان ڕەش بێت بەڕاستی بەداخەوە زۆر بەداخەوە پلەوپایەو کورسی ئەوەندە قیمەتی هەبوو خوێنی ئەنفالەکانتان پایەماڵ کرد بۆ چەند دەنگ پێتان بدەن داواکارم لەخوای تاک و تەنها ڕوی خۆتان وەتا نەوەیشتان دەڕوات ڕەش بێت کەڕەش بوە و بەرلەعنەتی مێژوو کەوتون لەگەڵ موستەشارەکای ئەنفالی کورد دا.

فەرمو ئێوەو ئەم ڕاپۆرتە هەواڵە :

جاشی دوێنێ و کوردپەروەری ئەمڕۆ، ناونیشانێکە لە دەڤەری بادینان بۆ ئەو کەسانە بەکاردەهێنرێت کە شانبەشانی ڕژێمی بەعس بەشداریی شاڵاوی ئەنفالیان کرد دژ بە کورد، لە شەڕی قادسیەشدا مەڕ و ماڵات و پارەیان پێشکەشی سەدام حسێن دەکرد و ڕۆڵێکی بەرچاویان لە شەهیدکردن و کۆمەڵکوژکردنی کورد دا هەبووە، بەڵام لە ئێستادا نازناوی کوردپەروەریان دەدرێتە پاڵ، تەنانەت لەجیاتی ئەوەی دادگایی بکرێن و سزابدرێن پۆست و پلەیان پێدراوە و ڕێزیان لێنراوە.

ناوی هەموو ئەو جاش و مستەشارانە لە کتێبێکدا بە ناوی قارەمانانی بادینان لە ساڵی ١٩٨٨ لەلایەن نوسەرێکەوە تۆمارکراون و وتەکانیان نوسراوەتەوە و بە دۆکیۆمێنت کراون.
نوسەرەکە لە سەرەتای کتێبەکەدا دەڵێت، لە هەموو دیوەخانەکاندا و هەموو کاتێک گەل شانازی بەو قارەمانانەوە دەکات.

لە ساڵی ١٩٨٠ تا ساڵی ١٩٨٨ دەیان سەرۆک عەشیرەت و کەسایەتیی دەڤەری بادینان شەڕیان دژی شۆڕشەکانی کورد دەکرد و تۆڕێکی جاش و مستەشاریان دروستکردبوو، سەرۆک عەشیرەتەکان هێزی تایبەت بە خۆیان هەبوو و لە بەرامبەر بەشداریکردنیان لە شەڕەکانی دژ بە کورد دا لەگەڵ ڕژێمی بەعس، مەدالیای قارەمانێتییان بە خەڵات پێدەدرا، لە ئێستاشدا هەمان ئەو کەسانە ئازادانە لە هەرێمی کوردستان دەسوڕێنەوە، تەنانەت کۆشک و تەلار و دیوەخانی هەمان میر و ئاغاکانی پێشویان هەیە، هەروەها کەسوکارەکانیشیان پلە و پۆستیان لە حکومەتی هەرێمدا هەیە.

لە بەرانبەریشدا کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەشێک لەو پێشمەرگە دێرینانەی کە بەشدارییان لە شۆڕشەکانی کورد دا کردووە، ڕەخنەی ئەوە دەگرن کە کەسوکاری ئەوان خەباتیان کردووە و کوڕیان شەهیدبووە، کەچی پشتگوێخراون، بەڵام ئەو کەسانەی لولەی تفەنگەکانیان کردووەتە ئەوان لەسەر کوردایەتی، ئێستا لەپێشی ئەمانەوەن و ڕێز و حورمەتیان لەمان زیاتر لێدەگیرێت.

ژمارەیەک لە ڕەخنەگران دەڵێن، حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان ئەو جاش و مستەشارانە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاردەهێنن بەتایبەت لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا، لەجیاتی ئەوەی دادگاییان بکەن، خزمەتیان دەکەن.

دڵدار یاسین کە پارێزەرە دەڵێت، لە پەرلەمانی کوردستان یاسایەک بۆ سزادانی ئەو کەسانە دەرچووە کە تاوانیان دژ بە کورد ئەنجامداوە یان بە ناوی مستەشارەوە بەشداربوون لە تاوانەکانی ئەنفالدا و پێویستە بۆ دادگاییکردن و سزادانیان کار بەو یاسایە بکرێت.

هەروەها ئەو کەسانەی زەرەرمەندبوون و کەسوکاری ئەنفالکراوانیش دەتوانن لەڕێگەی دادگاوە سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو جاش و مستەشارانە تۆماربکەن، یاخود داواکاری گشتی کەیسەکانیان بجوڵێنێت بەمەبەستی دادگاییکردنیان.
ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوەش کرد، تائێستا کار بەو یاسایە نەکراوە کە لە پەرلەمان دەرچووە و تەنها بووەتە یاسایەکی ڕەمزی.

ئەوە لەکاتێکدایە کە داداگای باڵای تاوانەکانی عێراق ناوی زیاتر لە ٢٥٠ جاش و مستەشاری سەردەمی ڕژێمی بەعسی ڕەوانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بە ئامانجی دەستگیرکردنیان، بەڵام تائێستا ئەو کەسانە دەستگیرنەکراون


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران