باگەوازێکی گرنگ بۆ خەڵک و لێپرسراوانی کوردستان

باگەوازێکی گرنگ بۆ خەڵک و لێپرسراوانی کوردستان

بانگەوازیک بۆ سەرکردەکانی کورد لە پلەی یەکەمدا وە بۆ خەڵکی کوردستان لە پلەی دوەمدا ،

ئەمڕۆ لەیەمەندا ڕوداوێکی زۆر سەیرو سەمەرە ڕویداوە ، کە هەرچی بیردەکەمەوە ئەگەرلە کوردستاندا ڕویبدایە خەڵک ئەوەندە بەهانایەوە نەدەچون ، خەڵکی خۆشەویستی کوردستان ئەمڕۆ لە سەنعای پایتەختی یەمەن ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی پیاوی ژمارە دووی شۆڕشی یەمەن بەڕێوەچووە.

ساڵح سەماد ئەم پیاوە سەرۆکی دەستەی باڵای شورای سیاسی یەمەن بوو ،سەرۆک کۆمار یا سەرۆکی حیزبێک نەبوو .لەلایەن هاوپەیمانی خائنی عەرەبی بێقیمەتەوە لەگەڵ دەستەیەک لە هاوەڵەکانیدابە هاوکاری زانیاریەکانی ئەمەریکا بوە خۆراکی بۆردوومانە کوێرانەکانی سعودیە .

ئەمڕۆ لەلایەن خەڵک و حکومەتی شۆڕش گێڕانەوە بەخاک سپێردرا ، ئەوەی کە باسی لێوە دەکرێت وە وێنەکان باسی دەکەن خەڵکی یەمەن بە ملیون لە ڕێوڕەسمەکەدا بەشداریان تیادا کردوە ، وە نوێژی مردوویان لەسەخوێندوە ،چ نوێژیک زیاترلەیەک ملیون کەس نوێژیان لەسەر جەنازەکەی خوێندوە .

بانگەوازەکەی ئێمە گروپی کوردستان تایمز بۆ ئەوەیە بیری سەرانی کورد بخەینەوە و بڵێین :ئەی سەرانی کورد ئایا ئەگەر تۆ بویتایە لەکوردستان بەهەرجۆرێک بمردیتایە ئەوەندە ئابڕوت بۆ خۆت کۆکردۆتەوە بەوشێوەیە خەڵک غەمباری مردنت ببن ؟، دەتوانیت لێرەوە خۆت لە مەحەکی میلەت بدەیت ، لێپرسراوی کورد هەرکەسێک هەیت دەتوانی بۆ چەند ساتێک بیرکەیتەوە ئەگەر تۆ بویتایە چەند کەس دەهات بۆ پرسەو خاک سپاریت ، بەڕیزی لێپرسراو ئەگەر بیرکردنەوەت هەبێت دەبێت بڕیار بدەیت دەست لە گەندەڵی بکێشیتەوەلەمساتەوە تا ڕۆژێک زیندوی گەندەڵی نەکەیت ، کەمێک لەفکری خانوادەتداببە ئەگەر ئێوە بمرن جەنازەکاتان دەبێتە کۆسپێک تا بنەماڵەتان لەکۆڵتان بکاتەوە .
وەدەبێت کەسەنزیکەکانتان خەڵک بەکرێ بگرن بێنەسەر قەبران لەگەڵ جەنازەکانتنا چونکە هیچ خۆشەویستیەکتان لەناو خەڵک و میلەتدا نەبوە تاخەڵک خۆشەویستی هەبێت بۆتان ،.

ئێستە ڕولەخەڵکی کوردستان دەکەم و دەڵیم :
خەڵکی گرفتار بەدەست لێپرسراوی دز و دەخەڵی کوردەوە کام یەک لە لێپرسراوانی کورد بمرێت ئامادەیت لەژێر بۆردومانی فڕۆکەی جەنگی دوژمندا بڕۆی بۆ خاکسپاری و بەشداری بکەیت لە خوێندنی نوژی مردوی لێپرسراوەکەدا ، وە ڕێوڕەسمەکە بۆردومانی یەکەم و دوەم بکرێت ڕانەکەیت تا مەراسمەکە بەجوانترین شێوە بگەیەنیتە کۆتایی ؟؟

ئەمڕۆ لە پایتەخی یەمەن زیاتر لە ملیونێک خەڵک ئامادەبوون وە فڕۆکەجەنگیەکانی سعودیە دوجار ئەو خەڵکەیان بۆروومان کردوە خەڵک ئامادە نبوون ڕاکەن و ڕێوڕەسمەکە بەجێ بهێڵن ،.

پرسیارەکەم لەگەلی کورد دوبارەدەکەمەوە کام لەسەرانی کورد بمرێت ئامادەی لە ڕێوڕەسمێکی هاوشێوەدا بەشداری بکەیت ؟ ئەگەر بەزەحمەتی نازانی ناوی لێپرسراوە کوردەکەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی مردنیدا دەکەیت لە حاڵێکی هاوشێوەدا بنوسە با ئێمەش باسین …


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Quds cartoon 2018
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران