بارزانی جارێکی تر بەهۆی نەخۆشیەوە سەردانی نەمسا دەکات

بارزانی جارێکی تر بەهۆی نەخۆشیەوە سەردانی نەمسا دەکات

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە سەردانی نەمسا دەکات و هەواڵی سەردانکردنەکەشی دەشاردرێتەوە.

کێشەی تەندروستی بارزانی نزیکەی دووساڵ دەبێت باس دەکرێت بەڵام تاوەکو ئێستا نە بارزانی خۆی و نە هیچ کەسێک لە بنەماڵەکەی پشت ڕاستی ئەو هەواڵە بۆ هاووڵاتیان ناکەنەوە، ئەمەش بەهۆی ترسیان لە تێکچوونی دۆخی ناوخۆی حزبەکەیان.

نزیکەی هەفتەیەک دەبێت مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەبەستی چارەسەر وەرگرتن سەردانی ووڵاتی نەمسای کردووە، سەردانکردنەکەی بارزانی کاریگەری هەبووە لەسەر هەوڵەکانی پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بەهۆی ئەوەی براوەی یەکەمی هەڵبژاردن، بەڵام تا ئەو کاتەی بارزانی نەگەڕێتەوە پارتی ئامادەی هیچ گفتوگۆیەکی فەرمی نابێت لەگەڵ لایەنەکاندا.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی چپە نیوز، پێدەچێت بارزانی بەم نزیکانە نەگەڕێتەوە بۆ کوردستان بۆیە تا ئەوکاتە پارتی تەنها کات بەڕێ دەکات هەر سەردانێکێش بۆ لای لایەنەکان کە دەیکات تەنها بە مەبەستی کات کوشتنە و هیچ گفتوگۆیەکی بۆ پێكهێنای حکومەت تێدا ناکرێت، چونکە بەهۆی ئەوەی حزبێکی بنەماڵەین ناتوانرێت هیچ بڕیارێک لە غیابی مەسعود بارزانیدا بدرێت .


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران