مەسعود بارزانی

بە ئێمه خەيانەت كرا!

بە ئێمه خەيانەت كرا!

سەرۆكی كوردستانی عێراق هەڵوێستی خۆی بەرامبەر ڕوداوەكانی كەركوك ڕاگەياند

 بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەيت ع ابنا : سەرۆكی حكومەتی فيدراڵی عێراق لە يەكەمين هەڵوێستی فەرمی خۆی دوای شەڕ و پێكدادانەكانی كەركوك بە بڵاوو كردنەوەی بەيان نامەيەك ڕايگەياند: پێش ڕەويەكانی حەشدی شەعبی لە كەركوك بە هۆی (خەيانەت)ی بەشێك لە پێشمەرگەكان بوو.

لە ئەم بەيان نامەيە دا كە بە ناوی " فەرماندەيی هەموو هێزەكانی پێشمەرگە " بڵاوو بوەتەوە هاتوە كە بەشێك لە سەركردەكانی حيزبی يەكێتی بە هێزەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆيان فەرمانيان كردوە تا لە ئەوو ناوچانەی كە لە ژێر دەسەڵاتی ئەوان دايە بكشێنەوە و هەر ئەم خەيانەتە بوە بە هۆی ئەوی كە هێزەكانی حەشدی شەعبی ئەم ناوچانە بخەنە ژێر كۆنترۆڵی خۆيانەوە .

مەسعود بارزانی بە ناوی ڕەيسی حكومەتی فيدراڵی كوردستانی عێراق ، فەرماندەيی هەموو پێشمەرگە كانی لە ئەستۆ دايە. ئەو لە ئەم بەيان نامەيە دا باسی لە ئەوە كردوە كە دەستە پشتە پەردەكانی ئەجنەبی حەشدی شەعبی لە كەركوك ڕێبەری دەكەن .

بارزانی لە ئەم بەياننامەيە دا هاوردويەتی : هێرشی هێزەكانی عێراقی و حەشدی شەعبی تۆڵە لە خەڵكی كوردستانە كە داواكاری ئازادين و تۆڵەيەك لە خەڵكی كەركوك بوو كە هەموو كات پشتيوانی بە هێز بوون سەبارەت بە بابەتی كوردايەتی . بەداخەوە لە ئەم بارەدۆخەدا بەشێك لە مەسولانی حزبی يەكێتی لە ئەم تەوتەئەيە دا بەرامبەر بە خەڵكی كوردوستان دەستيان هەبووە و " خەيانەتێكی گەروە و مێژوويی"يان كردوە بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان .

ئەم مەسئولانە فەرمانيان داوە كە پێشمەرگەكان ناوچە استراتيژيەكان و گرنگەكانی كەركوك بە جێ بهێڵن تاكوو هێزەكانی حەشدی شەعبی بە سەر ئەم ناوچانە دا زاڵ ببن و بيخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆيانەوە.

لە ئەم بەيان نامە دا هاتوە : كە ئەم "هێرشە" لە لايەن حەشدی شەعبی و هێزەكانی عێراقی بە سيلاحی ائتلافی نێودەوڵتی و زرێ پۆشەكانی ئەمريكی كە لە دەستی هێزەكانی حەشدی شەعبی و عێراقی بوە، ئەنجام دراوە لە كاتێك دا كە ئەم جۆرە سيلاحانە بۆ ڕوبەڕو بونەوە لە گەڵ داعش بە هێزەكانی پێشمەرگە نەدراوە . بە خەڵكی كوردستان متمانە دەدەين لەگەل ئەم خەيانەتە دا هێزەكانی پێشمەرگە لە كوردستان پارێزگاری دەكەن و تاكيد دەكەينەوە كە هيچ كات ورەی بەرزی خەلكی كوردستان ناڕوخێت .


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Quds cartoon 2018
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران