ئەگەر ھەرێمی کوردستان لەعێراق جیابێتەوە سنورەکان دادەخات

  • کۆدی هه واڵ : 857232
  • سه ر چاوه : ابنا
Brief

لەحاڵەتی جیابوونەوەی ھەرێمی کوردستان لەعێراق، وڵاتەکەی ھەموو رێککەوتنە ئەمنی و سەربازییەکانی خۆی لەگەڵ ھەرێم ھەڵدەوەشێنێتەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند، لەحاڵەتی جیابوونەوەی ھەرێمی کوردستان لەعێراق، وڵاتەکەی ھەموو رێککەوتنە ئەمنی و سەربازییەکانی خۆی لەگەڵ ھەرێم ھەڵدەوەشێنێتەوە.

عەلی شەمخانی، ھەروەھا ئاماژەی بەوەکردووە، ئێران لە چوارچێوەی زامنکردنی سنووری ھاوبەشی خۆی"چاو دەخشێنێـتەوە بە چۆنێتی مامەڵەکردن و بوون و جوڵەی گروپە تیرۆرستییەکان لەھەرێمی کوردستانی عێراق، کە دژایەتی ئێران دەکەن ھەنگاوی جیاوازترو پێچەوانەی پێشوو دەگرینە بەر".

ئەوەشی خستووەتەڕوو،"ھێشتا ھەل ماوە لەبەردەستی بەرپرسانی ھەرێم، کە ئامانج لێی بەرژەوەندی گەلی کوردی و عێراقە".

شەمخانی، ھەروەھا وتوویەتی، ئەگەر سەربەخۆیی رابگەیەندرێت، ئەوا رەنگە ھەموو سنورەکان دابخرێت.

بریارە، ٢٥ی ئەم مانگە، ریفراندۆم لەھەرێمی کوردستان بەرێوەبچێت، و ١٥ی ئەم مانگە، پەرلەمانی کوردستان کۆمسیۆنی بۆ بەرێوەچوونی پرۆسەکە راسپارد.

مەسعود بارزانی ھەمان رۆژ، رایگەیاند، تائێستا بەدیلیی ریفراندۆمیان پێشکەش نەکراوە، و ریفراندۆم دواناخرێت.

مەسعود بارزانی رۆژی ١٤ی ئەم مانگە، بەدیلێکی لەجێگای ئەنجامدانی پڕۆسەی ریفراندۆم لەشاندی ئەمەریکاو بەریتانیاو ھاوپەیمانان و نەتەوەیەکگرتووەکان وەرگرت و رایگەیاند کە لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی کورد تاووتوێی دەکات.

بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی ھەرێم، لەکۆبوونەوەیەکدا شاندی ئەو وڵاتانەو نەتەوە یەکگرتووەکان، بەدیلێکیان لەجێگای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە ٢٥ـی٩، خستەڕوو. ھەروەھا بارزانی ئەو بەدیلەی وەرگرت و پێشوازیی لە گفتوگۆی بونیادنەرانە کرد.

ھەروەھا، سەبارەت بە ڕیفراندۆم و بەدیلی پێشنیارکراو، بارزانی ڕایگەیاندبوو "ئەوە بە تەنھا بڕیاری من نییە و ئەو بابەتە لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان باس دەکەین و لە ماوەیەکی نزیکدا ھەڵوێستمان لەو بارەیەوە ڕادەگەیەنین".

بەڵام رۆژێک دواتر، بارزانی رایگەیاند، تائێستا بەدیلی ریفراندۆم نەخراوەتە بەردەستیان و لە ٢٥ی ئەیلول ریفراندۆم بەڕێوەدەچێت و دواناخرێت.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران