ئەنجامە نافەرمیەکانی 100٪ی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەم شێوەیە

ئەنجامە نافەرمیەکانی 100٪ی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەم شێوەیە

بەپێی ئەو داتا نافەرمیانەی بڵاوکراوەتەوە لە ئەنجامی جیاكردنەوەی ١٠٠٪ی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا

بەپێی ئەو داتا نافەرمیانەی بڵاوکراوەتەوە لە ئەنجامی جیاكردنەوەی ١٠٠٪ی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا، پارتی ٤٥ كورسی لە پەرلەمانی نوێی كوردستاندا مسۆگەر كردووە.

بەگوێرەی ئەنجامە نافەرمییەكە، پارتی توانیویەتی ٧٣٨ هەزار و ٦٩٨ دەنگ بەدەست بێنێت، كە دەكاتە ٤٥ کورسیی پەرلەمان.

یەکێتی لە پلەی دووەمدا دێت، كەمتر لە نیوەی دەنگەكانی پارتی هێناوە و ژمارەی دەنگدەرانی گەیشتووەتە ٣٤٣ هەزار و ٨٨٣ دەنگ، بەم شێوەیە ٢١ کورسی‎ مسۆگەر كردووە.

بزوتنەوەی گۆڕان لە پلەی سێیەم دێت و ١٩٥ هەزار و ٥٥٣ دەنگی بەدەست هێناوە و ژمارەی كورسییەكانی دەگاتە ١٢.

نەوەی نوێ بە ١٣٤ هەزار و ٨٠٢ دەنگ ٨ کورسی هێناوە، كۆمەڵ لە پلەی پێنجەمدایە و بەبەدەستهێنانی ١١٣ هەزار و ٩٢٨ دەنگ، ٧ كورسی مسۆگەر كردووە،

هەروەها لیستی بەرەو ئیسڵاح لە پلەی شەشەمدایە، ٨٣ هەزار و ٥٦٢ دەنگی هێناوە، بەم شێوەیە ٥ کورسی مسۆگەر كردووە.

لیستی سەردەمیش ١٦ هەزار و ٨٩٥ دەنگی هێناوە و لە پلەی حەوتەمدایە و كورسیەكی مسۆگەر كردووە، هەروەها حزبی شیوعی ٨ هەزار و ٢٣٩ دەنگی هێناوە و لە پلەی هەشتەمدایە و كورسیەكی مسۆگەر كردووە،

لەبارەی كۆتاكانیشەوە، پارتی گەشەپێدانی تورکمانی ٢ كورسی هێناوە، هەروەها پارتی چاكسازی توركمانی ٢ كورسی هێناوە، هەریەك لە بەرەی توركمانی و رافیدەین و كلدان ئاشووری سریانییش یەك كورسیان هێناوە. هاوپەیمانی یەكێتی نەتەوەییش ٣ كورسی هێناوە و ئەرمەنیش یەك كورسی بەدەست هێناوە.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران