ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران سبه‌ینێ‌ پرۆژه‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌

  • کۆدی هه واڵ : 869459
  • سه ر چاوه : CKB.ABNA24
Brief

لێپرسینه‌وه‌ له‌ حه‌سه‌ن ڕاشد وه‌زیری‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ عێراق كرا

له‌ دانیشتنی‌ ئه‌مڕۆی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقدا كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ 181 په‌رله‌مانتار به‌رێوه‌چوو، لێپرسینه‌وه‌ له‌ حه‌سه‌ن ڕاشد وه‌زیری‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ عێراق كرا.

په‌یامنێری‌ KNN له‌ به‌غدا ڕایگه‌یاند، له‌ كۆی‌ 15 پرسیار ته‌نها چوار پرسیار ئاراسته‌ی‌ وه‌زیری‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ عێراق كران و دانیشتنه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بۆ سبه‌ینێ‌ هه‌ڵگیرا، سبه‌ینێش لێپرسینه‌وه‌ له‌و وه‌زیره‌ی‌ حكومه‌تی‌ عێراق به‌رده‌وام بێت.

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند، سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق بڕیاریداوه‌ له‌ دانیشتنی‌ سبه‌ینێدا پرۆژه‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و سبه‌ینێشی‌ وه‌ك دوا واده‌ بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ دیاریكردوه‌.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران