ئاماجی هەڵگرساندنی شەڕی ڕوخاندنی سوریا دەزانیت ؟

ئاماجی هەڵگرساندنی شەڕی ڕوخاندنی سوریا دەزانیت ؟

هیچ کەسێک لە ئێمە لەخۆی پرسیوە ئایا بۆچی سوریا کرایە ئامانج ، ئایا لەسوریا ڕژێمی ستەمگەرترنەبوو لە ناو ووڵاتانی عەرەبدا بکرێتە ئامانج

هەموو شەڕو کوشتارەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕودەدەن، هیچ کەسێک لە ئێمە لەخۆی پرسیوە ئایا بۆچی سوریا کرایە ئامانج ، ئایا لەسوریا ڕژێمی ستەمگەرترنەبوو لە ناو ووڵاتانی عەرەبدا بکرێتە ئامانج؟؟

، لە سوریا هیچ نەبێت چوارساڵ جارێک هەڵبژاردنێکی ڕۆتینی دەکرا و پەرلەمانیان وەکو لای ئێمە لەکوردستان چۆن حیزبێک سەرۆکی پەرلەمان لادەبات و سەرۆکی بۆ دادەنێت و ئەندامەکانی لە ناو پەرلەماندا بەرشەق دەدات ، لەوێ وەزع ئارامتربوو .

لەهەندێک ووڵاتی عەرەبیدا هێشتا ژن ناتوانێت دەنگ بدات لە هەڵبژاردندا چونکە هەڵبژاردنیان لە بنەڕەتدا نی یە ئەگەر بۆ چاوەی ووڵاتانی غەربی نەبوایە ژن ئادەمیزاد حساب نەدەکرا ، وە ئادەمیزاد حسابیش ناکەن چونکەناتوانێت دەنگ بدات ،

وە خۆشی باسەکەلەوێدایە ئەو ووڵاتانەی پارە خەرج دەکەن بە ملیارها دۆلار بۆ ئازادی خەڵکی سوریا خۆیان ئازادی لە ووڵاتیاندا خنکێنراوە و خەڵکەکەی خۆیان زیاتر پێویستیان بە ئەو پارەیە هەیە ، ئێستە با بزانین بۆچی دەبێت سوریا ئامانج بێت ، ووڵاتانی وەکو سعودیە و سودان و مەغریبی عەرەبی هەن خەڵکەکەشیان نازانن ڕەنگی دیموکراسی چۆنە، بەڵام سوریا کرایە مەیدانی جەنگی دوو ڕەووت کە بەڕونی دەرکەوتن ،

گروپێک لەگەڵ خەڵکی هەڵاتوو لە بەشار ئەسەد وە گرۆپێکی تر لەگەڵ ئەسەد ،، دەبێت ئامانج چی بێت بەوشێوەیە حکومەتەکانی دنیا لەسەر سوریا بوون بە دو کەرتەوە ،، لە نێوان لایەن گر و دوژمنی بەشاردا دەرکەوتن ،، پێش ئەوەی باسی شەڕی سوریا بکەین دەبێت تۆزێک بگەڕێینەوە بۆ دواتر وە بزانین ئەوەی لە سوریا ڕویدا کاردانەوەی چی بوو ،،.

لەناوچەی ئێمەدا ئەوەی گرنگە بەلای هەموو دەوڵەتە ڕۆژاواییەکانەوە وە بەلای نەتەوە یەکگرتوەکانەوە و بەلای ئەمەریکاوە ، تەنها ئەمنیەتی ئیسرائیلە ، چونکە ئیسرائیل لە ساڵی1946 وە کە ڕاست کراوەتەوە بۆ سەرکوتی ووڵاتانی عەرەبی وە بەناو ئیسلامی بووە،
وە هەمیشە بەلای ڕۆژاوا و نەتەوە یەکگرتوەکانەوە بەتایبەتی سەیری کراوە ، بۆ نمونە ئەگەر ئیرائیلیەکان ڕۆژی هەزار کەس بکوژن نەتەوە یەکگرتوەکان یان بێدەنگە یان دوای چەند هەفتەیەک چەند قسەیەکی بێ بەها دەکات و ناوی لێ دەنێت هەڵوێستی نێونەتەوەیی لەبەرامبەر ئیسرائیل دا ، وە دەوڵەتی ئیسرائیل بە قروشێک ئەوقسانەی نەتەوە یەکگرتوەکان ناکڕێت و بەهای بۆ دانانێت ، بەڵام ئەگەر یەک کەس لە خەڵکی ئیسرائیل بکوژرێت دەست بەجێ نەتەوە یەکگرتوەکان کۆدەبێتەوە و کۆمەڵێک کارشناسی گەورە دەنێرێت بۆ لێکدانەوەی باسەکە.

، ئەمە شتێک نی یە من لەسەرم بێت بەڵگەی بۆ بهێنمەوە هەموومان بەچاوی خۆمان دەیبینین ڕۆژانە ئەم باسە دوبارە دەبێتەوە ، هەروەها لە جەنگی عەرەب ئیسرائیل دا هەموو عەرەب کۆبونەوە بەحساب شەڕلەسەر گەڕانەوەی خاکی فەلەستین بکەن وە ئیسرائیل و دەوڵەتەکەی بڕوخێنن ،بەڵام ئێستە ڕون دەبێتەوە ئەو ووڵاتە عەرەبێە بەشداربوانە بۆ یارمەتی ئیسرائیل ڕۆشتبوون ، وە هەموویان لە شەش ڕۆژدا تێکشکان ، کە ئەوجەنگە بەناوبانگە بە جەنگی شەش ڕۆژە ی عەرەب ئیسرائیل ،،لەدوای ئەو ئابڕوچونەی عەرەب سوپای ئیسرائیل ناوی لێ نرا سوپای تێکنەشکاو ،

وە هیچ کەس لەوباوەڕەدانەبوو ڕۆژێک سوپای ئیسرائیل تێک بشکێت ،، چونکە هەموو کاتێک سوپاکەی ئیسرائیل لە خۆتازەکردنەوەدابووە ،وە ڕێگەیشی نەدەدا ووڵاتانی ڕۆژاوایی چەکی پێشکەووو بە ووڵاتانی ناوچەکە بفرۆشن ، هەمیشە چەکێکیان بەوڵاتانی عەرەب دەفرۆشت کە ماوەی بەسەر چووبوو ، وە ئیسرائیل لەوانەیە بڵێم زیاتر لە پەنجا ساڵ لە بابەتی چەکی تازەدا لە پێش ووڵاتانی عەرەبەوەبوو ،، وەهەرکاتێک هەستی بەوەدەکرد ووڵاتێکی عەرەبی کارخانەیەکی چەکسازیان دروست کردووە ئەوا بە کەمالی ئارامشەوە بۆردومانی دەکردو باکی لەکەسێک نەبوو ، هەروەکو کارخانەی چەکی ناوەکی عێراق و کارخانەی چەکی کیمیایی سودانی لەگەڵ خاک یەکسان کرود و گاڵتەی بە نەتەوەیەکگرتوەکاننیش دەهات ،،

چونکە ئەگەر بڕیارێکیش لەدژی دەرچێت ئەوە ئەمەریکا ڤیتۆی دەکات و بەردیش لەجێی خۆی ناجوڵێت ،، دەست درێژی ئیسرائیل بۆ ووڵاتانی عەرەب هەرچی باس بکەیت ئەوەندە زۆرە لە نوسینێکدا ناتوانیت بیانژمێریت ،،وە دەبێت باسەکەم کورت کەمەوە و بڕۆم بۆ شەڕی ناخۆیی لوبنان و لە ساڵی حەفتاکاندا لوبنان وەک ئەمڕۆی سوریا یان خراپتر بوو هەرکەس هەڵدەسا بۆخۆی کۆمەڵێکی بۆ خۆی پێکەوە دەنا ،،

ئسرائیل تا ناو پایتەخی لوبنان ڕۆشت ،، وە چەندین لادێ و شاری قەتڵ وعام کرد هێشتا سەبراو شاتیلا خوێنی لێ دەبارێت ،، وە نەتەوەیەکگرتوەکان بەچەند دێڕێک نوسراو باسەکەی کپ کردەوە ،،

لەوناکاوەدا شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەریگرت و شای ئێران توانای بەرهەڵستی میلەتی نەبوو وە ووڵاتی جێهێڵا و بۆی دەرچوو ،

وە ووڵاتە زلهێزەکان نەیاندەزانی شۆڕشگێڕێکی پیری وەکو ئاغای خومەینی دەتوانێت بەوشێوەیە ببێتە بەربەستێکی گەورە لە ئێراندا و دەستی ئەمەریکا لەو ووڵاتەدا کۆتابکاتەوەو بەرهەڵستی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بکات ،،

ئەوەبو کەوتنە نەقیزەدانی سەدام حسێن و هەڵیانا شەڕێکی هەشت ساڵەی لەگەڵ ئێراندا بەرپاکرد ، بە خەیاڵی خۆیان بەچەند هەفتەیەک حکوومەتە ساواکەی ئێران دەڕوخێنن ،،،،،

ئێران هەرئەوەنەبوو نەڕووخا بەڵکوە بوە مووی لووتی ئەمەریکی و ئیسرائیلی و عەرەبی ناوچەکە

لە لوبناندا لەبەرئەوەی کەسێکی بەهێز هەبوو بەناوی ئیمام موسی سەدر وە حیزبێکی هەبوو وە ڕابەرایەتی شیعەی باشوری لوبنانی دە کرد ،، وە ئەوپیاوە توانی بەیارمەتی شیعەکانی هاوفکری لە ئێران و عێراق و کوەیت و سعودیە پیاوە شۆڕشگێڕەکانی وەکو عماد مغنیە و سید عباس و دکتۆر چەمران و ئەبو مەهدی مهندس ونەبی بڕی ….هتد…… .

بە کۆمەڵێکی زۆر لە پیاوانی خۆش فکر حیزبەکەی زۆر بەهێز کرد ، وە هەرەوەی شۆڕشێ ئیسلامی ئیران سەرکەوت یارمەتیەکان زۆر بوون و ئەگەر بڵێم شیعە ئیسرائیلیان لە لوبنان دەرکردە دەرەوە موبالەغەم نەکردوە ، وە ئیسرائیل سەدان پیاوی ناپاکی وەکو امین لەحودی هەبوو کە لوبنانی بوو بەڵام پیاوی ئیسرائیل بوو وە هێزیکی زۆری هەبوو وەکو سەگی هاری ئیسرائیل وابوو هەرڕۆژەی لایەکی لوبنانیان پێ قەتڵو عام دەکرد ،،

لێرەدابوو کاتێک ئیسرائیل لە لوبنان کشایەوە هیچ ئاگاداریەکی بە هێزە بەکرێ گیراوەکانی ەعد حەداد۲ و ئەوانەی تری وەکو ئەوبوون نەدا بوو وە بە تەواوی لە لوبنان کشایەوە یانی مەجبوریان کرد بکشێتەوە ،، مەبەست لە خەبەردارنەکردنی جاشەکانی ئەوەبوو کاتێک حیزب اللە و حەرەکەی ئەمەل دێنە سەر ئەوجاشە خۆفرۆشانە دەست دەکەن بە قەتڵ و عامیان و دەبێتەوە بە جەنگی ناوخۆیی دوبارە لەلوبناندا چونکە حزباللە و ئەمەل شیعەبوون ئەو جاشانەش لەهەمووتافەیەکیان تیابوو بەتایبەتی سوننە ،.

بەڵام حیزب اللە و ئەمەل ئەوەیان نەکرد کەئەوان نەخشەیان بۆ کێشابوو ، هەموو جاشەکانیان گرت و دانیانە دەست سوپای لبنان و پیلانەکەی سوپای ئیسرائیل سەری نەگرت ،،وە بۆ یەکەم جا لەمێژووی ئسرائیل دا تامی شکانیان چەشت و زۆرگران تەوابوو بۆ سوپای ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی ،،

تا ساڵی 2006 بەیناوبەین هێزەکانی حیزب اللەو ئیسرائیل لەیەکتریان دەدا تائیسرائیل بڕیاری دا حزب اللە لەڕیشەوە وشک بکات ،،

بەبۆچونی خۆیان بەچەند ڕۆژێک هەموو باشوری لوبنان داگیر دەکەن وە خۆیان لە شەڕی حیزب اللە بۆ هەمیشە دەپارێزن .

بەڵام کاتێک شەڕدروست بوو حزب اللە شتێکی تربوو کە ئیسرائیل دیاربوو هیچ زانیاریەکی لەسەر حزب اللە نەبوو وە چوبوە ئەوجەنگەوە ،، بۆ یەکەم جار عەرەبێک توانی بدات لە هێزی دەریایی ئیسرائیل و لەنجەکانی بە مووشەکی دژە دەریایی تێکبشکێنێت ،،

وە ڕۆژانە سەدان مووشەکی گەورەو بچوک ڕەوانەی دانیشتوانی ئیسرائیل بکات ،، هەرچەدە حزب اللە دەستی لە هاووڵاتیانی سڤێڵی ئیسرائیل دەپاراست ،

بەڵام ئیسرائیل هەموو شتێکی وەکو یەک دەسوتان ، وە حیزب اللە خۆی زۆر باش بۆ ئەو هێرشانەی ئیسرائیل لە سەرزەوی وە لە ژێر زەویدا بەهۆی تونەیلەکانەوە لە ژێر زەویدا دروستی کردبوو ئامادەکردبوو ،،

زۆرباش لە بیرمە حکومەتی لوبنان پشتیوانی ئیسرائیل بوو وە سەرەک وەزیرانی لوبنان بەناوی فوادسەنیۆرە دەستوری دابو بە سوپای لوبنان هەموو ئەو بارهەڵگرانەی چەک و تەقەمەنی بۆ حزب اللە دەگوازنەوە دەستی بەسەردا بگرن ،، خۆم وچەند هاوڕێەکم لەوکاتەدا لەبەیروت بووین .

وە دەست گیرا بەسەر دو بارهەڵگری گەورەدا بەڵام لەبەرئەوەی جەنابی نەبی بڕی لە ناودەسەڵاتی لوبناندا پێگەی بەهێزی هەبوو ، توانیان لەگەڵ پەرلەمانتارەکانی حزب اللە، توانیان جارێکی تر ڕێگە بگرن لە جەنگی ناوخۆیی لوبنان لە نێوان سوپای لوپنان و حیزب اللە دا هەروەکو فواد سنیۆرەو کۆندالیزا ڕایز بەو پیلانە ی دەست بەسەراگرتنی چەک و تەقەمەنی و مووشەکی حیزب اللە نەخشەی شەڕی ناوخۆییان کێشابوو ،،

لە گەرمەی جەنگدابوو بۆ یەکەمجار ئیسرائیل بۆی ڕوونبویەوە کە حزب اللە چەکێکی هەیە تانکی مێرکاڤای ئیسرائیل کە هیچ چەکێک تائەوکاتە کاری لێ نەدەکرد تێکدەشکێنێت ،

جەنگ سی و سێ ڕۆژ درێژەی کێشا بەبێ ئەوەی ئیسرائیل بتوانێت بەهێزی هەوایی زەمیی و دەریاییەوە بەرهەمێک بەدەست بهێێت .

جەنگ ئەوەندە تاکتیکی لەلایەن حیزب اللە وە بەڕێوەدەچوو ،بۆنمونە لە ڕۆژدا ئیسرائیلیەکان دەچونە لادێیەکی وەکو مەرجەعیون کەسی تیادانەبو حزب اللە بەرگری یەکی لاوازی دەکرد تا سوپای ئیسرائیل بەهەموو هێزیەوە بچێتە ناو لادێکە ،،خۆشیان لەڕێگەی تونەیلەکانەوە بۆیان چۆڵ دەکردن،، تا کاتێک دڵنیادەبوون کە حزب اللە لەولادێیەدا نەماوە و خۆیان لێ دەکردەوە ئەوجا لە ناو دڵی تاریکی شەودا لە تونەیلەکانیانەوە دەهاتنەدەرەوە و دنیایان لێ دەکردن بە دۆزەخ ،،
ئەوکاتەبوو سوپای ئیسرائیل بۆی دەرکەوت کە لەگەڵ شەبەح شەڕدەکات وە دەبێت بکشێتەوە ،،

ئەوەبوو نەتەوەبەناویەکگرتوەکان داوای کرد شەڕ دەست بەجێ ڕابگیرێت ،، وە هەموو دنیا زانیان نەتەوەیەکگرتوەکان دەیەوێت بەوبڕیارەی ئیسرائیل بپارێزێت ،،

وە ئیسرائیل لەبەرچاوی هەموو دنیادا دانی نابە تێکشکانیدا و لە ناو دەوڵەتی ئیسرائیلدا هەرایەک دروست بوو هەریەکەیان ئەوی تری تاوانبار بە شکست دەکرد ،،

ئەوانەی لە لایەک بەڵام ئیسرائیل و ئەمەریکا بەگوێی خۆیان بیستیان و بینیان سەید حەسەن نەسروڵا لە لێدواێکی تەلەفزیۆنیدا ووتی،، بە چەک و تەقەمەنی و مووشەکی ئێرانی ئێمە ئیسرائیل مان تێکشکان ،، ئەوە وەڵامی کارنامەی زوڵم و ستەمی ئیسرائیل بوو لە دراوسێکای دەکرد ، دراوسێ کاتێک چاری نەدەکرد ناچار دەبوون بگەڕێن بە شوێن هێزدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ستەم ، کەئەوەش ڕەواترین مافی ستەم لێکراوانە ،،

دەبێت لێرەدا ئیسرائیل فکرێک بۆ ئەم دوژمنە سەرسەختە بکات وەلەگەڵ پشتیوانەکانیدا لەیەکتر دوریان بخاتەوە ،، وە ڕێگەی پەیوەندی پڕچەک کردنی حزب اللە ببڕنەوە ،، دەبێت چی بکەن ؟؟؟

دەبێت یا نەفەسی ئێران ببڕن کە بۆیان نەکرا و نەیاتوانی ئەوکارە بکەن وە ئەوە لە خاڵی سەرەکیدابوو بەڵام جورج بوش و ئۆباما و سەرانی ئیسرائیل نەیاتوانی ئەو ڕسکە بکەن چونکە هێزی ئێران لە خواردنی ئەواندا نەبوو ،،

هاتن نەخشەی سوریایان کێشا و دەوڵەتە عەربیەکانی کەناری خلیج لەبەرئەوەی لەگەڵ ئیسرائیل دا زۆر هەماهەنگ بون لە دژی شیعە بۆ لەناوبردنی سوریاو حزب اللە و ئێران قۆڵی پارەخەرجکردنیان لێ هەڵماڵی و هەموو هێزو توانایان خستەگەڕ بۆ کۆکردنەوەی جیهادیەکانی هەموو دنیا بەهاوکاری هەولێر و تورکیا کە فڕۆکەخانەکان بەبێ هیچ لێکۆڵینەوەیەک بۆ جیهادیەکان دەرگاکانیان وە مەرزەکانیان لەسەر پشت بوو ،،

تەنها لەبەر ئەوەبوو ئەوەی پێی دەڵێن میحوەری مقاوەمەت تێکی بشکێنن و ئیتر چەک و تەقەمەنی لە ئێرانەوە نەیەت بۆ سوریاو سوپای سوریاش بیگوازێتەوە بۆ حیزباللە ،،

چونکە لە پێشتردا لە ناو ئارامکردنەوەی جەنگی سی و سێ ڕۆژەدا سوپای سوریا کە بە بڕیارێکی نەتەوە یەکگرتوەکان لە لوبناندا جێگیر بووبوو،، هەر بە بڕیارێکی نەتەوە یەکگرتوەکان لە لوبناندا دەرکرایە دەرەوە تاوەکو زنجیری پێکەوە بەستنی ئێران و حیزب اللە ببڕن،،

و لەدوایدا کە شەڕەکەیان لەسوریا دەست پێکرد ئامانج خودی سوپای سوریا بوو کە هاوپەیمانی ئێران وە حیزب اللە و حەماس پێکەوە لاواز بکەن ،،

جەنگی سوریا لە لایەک و جەنگی حەماس و گروپە فەلەستینیەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە لە لایەکی ترەوە باس بکەین

میحوری مقاوەمەت ووتمان پێکهاتوە لە ئێران و سوریا و حزب اللە و حەماسیش خۆی لەگەڵ هاوکێشەکەی مقاوەمەتدا جۆرکرد ،، وه له بن دەستی خودی ئیسرائیل دا ئێران و حیزب اللە حەماسیان پڕ چەک و پڕ مووشەک کرد، و شێوەی ڕێپێوانەکانی ئاشتی خۆیانیان گۆڕی لەبەرد وەشاندنەوە بووبە ڕەوانەکردنی مووشەک بۆ سەرتاری ئیسرائیل وا لە سێ شەڕی گەورەی ئیسرائیل دا کە پەلاماری غەزەیدا بە شکستی گەورەوە هاتەوە دواوە وە بەهیچ شێوەیەک نەیتوانی بچێتە ناوغەزەو دوبارە شەڕی ناو لێپرسراوانی جەنگی و سیاسی دەستی پێ کردەوە و ئۆڵمەرت و حیزبەکەی کەلەوکاتەدا سەرەک ووەزیرانی ئیسرائیل بوو بە تۆمەتی بێ ئاگایی لە تواناکانی حەماس و چۆنە ناو جەنگێکی تەواوەوە کە ئامانجەکەی بە شکستی شەوکەت و گەورەیی ناوی سوپای ئیسرایل تەواو بوو دەستی پێکردەوە ،،

چۆن ئیسرائیل و ئەمەریکا ئەو ئاکامەیان پێ قەبوڵ دەکرێت وە دەبێت نەخشەیەکی دروست بکێشن تاوەکو ڕێگەێ ناردنی موشەک و چەک بۆ حیزب اللە و حەماس داببڕرێت وە ئەو زنجیرە بقرتێنن ،..
بەشی یەکەمی باسەکە کۆتایی پێ دەهێنم تا بەشی دوەمی هیوام سەربەرزیتان


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران