3کوژراو و41 بریندار لە هێرشەکانی ئەمڕۆی کابول / تاڵبان مەسولیەتی ئەو هێرشانەی گرتە ئەستۆ + ڕەسم

  • کۆدی هه واڵ : 814940
  • سه ر چاوه : ابنا24کوردی
Brief

لە هێرشانێکی تیرۆرستانی تاڵبان بۆ سەر مەقەڕی شەشەمی ئاسایش و مەرکەزی ئەمنیەتی ملی ئەفغانستان لە کابوڵ eکەس کۆژران و 41کەسی دیکە بریندار بون .

بە پێی هەواڵ دەری ێەهلی بەیت .ع. ابنا : وتەبێژێکی وەەزارەتی کشوەری ئەفغانستان گوتویەتی کە هێرش بەرانێکی خۆکوژی هێرش دەکەنە سەر دوو مەرکەزی ئاسایشی وڵات لە خور ئاوا و خۆر هەڵاتی کابوڵ .

نەجیب دانش، جێگری وتەبێژی ئەم وەزارەت خانە وتی کە سەرەتا بە لایەنی کەمەوە دو هێرشی خۆکوژی لە مەقەری شەشەمی ئاسایش ڕوی داوە.

بە وتەی ئەو ، یەکێک لە هێرش بەرەکان سەیارەیەکی بۆمب چێنراو لە بەردەم درگای مەرکەزی پولیس خۆی تەقاندەوە و هێرش بەری دوهەم لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ئەو وڵاتە دەستی کرد بە شەڕە تەقە.

دانش وتی هێرش بەرە دوەمەکە لە شەڕەکەدا کۆژراوە و ئێستە هێزە ئەمنیەکان خەریکی پاک کردنەوەی شوێنەکەن .

بە هۆی ئەم هێرشە 3کەس کوژراون و 41کەسیش بریندار بوون .

ئەو رەسم و ڤیدیویانەی کە بڵاو بوەتەوە ، ئاماژە بەوە دەکەن کە ستونێک لە دوکەڵ لە ناوچەکە دا بەرز بوەتەوە .
گروپی تیرورستی تاڵبان ڕایگەیاندوە کە هێرش بەرانی خۆکوژ ئەم سێ ناوچەیان کردەتە ئامانج : ناوچەی شەشەمی ئاسایش ، مەرکەزی ئاسایش لە خۆر ئاوا و مەرکەزی ناونوسی بۆ هێزی ئەرتش.

زەبیح اللە موجاهد ، کە خۆی بە وتە بێژی ئەم گروپە ناو بردوە : باس لەوە دەکات کە لە ئەم هێرشانەدا هێزە ئەمنیەکان کوژراوێکی زورتریان هەیە.

.

.............


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران