هێزەکانی یەمەن بنکە ومۆڵگەی دەسدرێژکارانی سەعوودی بۆ سەر یەمەنیان دایە بەرپەلامار

  • کۆدی هه واڵ : 849313
  • سه ر چاوه : Sahar TV
Brief

هێزە هاوبەشەکانی یەمەنی ، بنکە ومۆڵگەی دەسدرێژکارانی سەعودیان لە ناوچەکانی " جیزان، میدی ، وئەلبیزا، دایە بەر دەسڕێژ ودەیان کەوس لەوانیان کوشی ویان بریندار کرد.

هێزە هاوبەشەکانی یەمەنی ، بنکە ومۆڵگەی دەسدرێژکارانی سەعودیان لە ناوچەکانی " جیزان، میدی ، وئەلبیزا، دایە بەر دەسڕێژ ودەیان کەوس لەوانیان کوشی ویان بریندار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی ئەلعالەم ، تیر ئەنگیوەکانی یەمەنی ڕۆژی شەممە دوو سەربازی سەعودیان لە بنکەی سەربازی " دخان ، لە جیزان لەباشوری عەرەبستان دایە بەر دەسڕێژ وژمارەیەکی تر لە پەلامار بۆسەر بنکەی سەربازی ئەوان ؛لە نەجران لە باشووری عەرەبستان کوژران ویا بریندار بوون. هێزە هاوبەشە یەمەنیەکان بنکە ومۆڵگەی سەعودیەکانیان لە ناوچەی عەسیر لەباشووری عەرەبستانیش بە چەند موشەک دایە بەر دەسڕێژ. هەرلەم حاڵەدا ، سەرچاوەیەکی سەربازی یەمەنی ڕایگەیاند لە پەلامارەکانی موشەکی وتوپخانەیی سوپا وهێزە جەماوەریەکانی یەمەن بۆ سەر شوێنی کۆبوونەوەی دەسدرێژکارانی سەعودی لە سارای میدی لەباکووری یەمەن نۆ کەس لە سەربازانی سەعودی ودەیان کەس لە بەکرێگیراوانی سەعودی کوژران وژمارەیەکیش بریندار بوون. لە پارێزگەی ئەلبیزا، لەباشووری یەمەن یش سوپا ولێژنەکانی جەماوەری لەگەڵ  پێشڕەوی بەکرێگیراونی دەسدرێژکاروئەندامانی سەر بە ئەلقاعیدە بەربەرەکانیان کردکە بووە هۆی کوژران وبریندار بوونی ژمارەیەک لەوان. ڕژێمی سەعودی بە پشتیوانی ئەمریکا وبە بێ دەنگی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە مارسی دووهەزاروپازدە دەستی دایە پەلامار بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە بە بیانووی گەڕاندنەوەی " عەبدڕەبە مەنسور هادی" سەرۆک کۆماری لەسەرکار لابراوی یەمەن بۆ دەسەڵات.
............
300


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران