فواد مەعسووم:

گومان ناکەم عێراق بە تەواوەتی پێبەندی گەمارۆکان دژی ئێران بێت

گومان ناکەم عێراق بە تەواوەتی پێبەندی گەمارۆکان دژی ئێران بێت

لە نوێترین گفتوگۆی فواد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق لە گەڵ کەناڵی حوڕە ناوبراو جەختی کردبوو کە بەغدا هێشتا بڕیارێکی سەبارەت بە پێبەند بوون یان پێبەند نەبوون بە گەمارۆکان دژی ئێرانی نەگرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فواد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق لەم دواییانەدا لە گفتوگۆیەکدا لە گەڵ کەناڵی حوڕە سەبارەت بە پرسی ناوخۆیی عێراق و پێوەندییەکانی ئەو وڵاتە لە گەڵ دراوسێیەکانی خۆی بە تایبەتی ئێران گفتوگۆی کردبوو.

ناوبراو لە بەشێک لە ئەو گفتوگۆوەدا کە کورتکراوەکەی چەند ڕۆژ پێش بڵاو بووبووەوە جەختی کردبوو کە دۆخی عێراق و جۆری پێوەندی ئەو وڵاتە لە گەڵ ئێران و بەرژەوەندی هاوبەشی تاران و بەغدا بە جۆرێکە کە عێراق ناتوانێت پێبەندی گەمارۆکای ئەمریکا دژی ئێران بێت.

مەعسووم لەبارەی توند بوونەوەی گوشارەکان دژی ئێران هۆشداریی دابوو و وتبووی ئەو گوشارانە دەتوانێت لە گەڵ وەڵامی ئێران ڕووبەڕوو ببێتەوە کە لە کۆتاییدا پاشهاتی بۆ وڵاتانی دراوسێ بە دواوە بێت. سەرۆک کۆماری عێراق جەختی کردبوو کە عێراق نابێت لە کێشەی ناوچەییدا لایەنگری لایەنێک بێت.

کەناڵی حوڕە شرۆڤەی ئەو گفتوگۆیەی بڵاو کردووەتەوە و فواد مەعسووم لە ئەو گفتوگۆوەدا وێڕای جەخت لە سەر ئەوەی کە بەغدا هێشتا بڕیارێکی سەبارەت بە پێبەند بوون یا نەبوونی عێراق بە گەمارۆکان نەگرتووە وتی: گومان ناکەم کە عێراق بە تواوەتی پێبەندی گەمارۆکان دژی ئێران بێت.

ناوبراو لە وەڵام بە پرسیاری هەواڵنێری کەناڵی حوڕە کە ئایا عێراق توانایی بەربەرەکانێ لە گەڵ گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێرانی هەیە، وتی: پێم وابێت عێراق لەم بوارەدا دەرفەتی پێ نادرێت، ئەگەر دەرفەتێک هەبێت، بە عێراقی دەدرێت چونکوو توند بوونەوەی گوشارەکان دژی ئێران و وەڵامی ئێران بە گوشارەکان دەتوانێت کاریگەری لە سەر عێراقەوە هەبێت، لە بەرژوەندی عێراقدا نییە کە بێتە ناو کێشە و ئاڵۆزییکانەوە.

 سەرۆک کۆماری عێراق زیادی کرد: ئەگەری هەیە لە بڕێک بواردا عێراق پێبەندی گەمارۆکان بێت، ئەویش ئەبێ لێک بدرێتەوە، بە بێ مەرج نابێت، بە پێی پێوەندییەکانی دوو وڵاتەکە و بەرژەوەندی هاوبەشی عێراق و ئێران، عێراق ناتوانێت لە پاڵ ئەو وڵاتانە بێت کە دژی ئێرانن و ئەو وڵاتە گەمارۆ بدەن.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەم دواییانەدا لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی لە وەڵام بە پرسیاری هەواڵنێرێک سەبارەت بە هەڵوێستی عێراق بەرانبەر گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران وتی: وەڵامەکەی من چەند بەشی هەیە و ئەو پرسە گرنگی هەیە لە سەرەتادا بە گشتی ئێمە لە گەڵ هەر جۆرە گەمارۆیەک دژین. عێراق زیاترین تێچووی بە بۆنەی گەمارۆ ستەمکارانەکە بە سەر ئەو وڵاتەی داوە و ئەم گەمارۆوانە بۆ ماوەی ١٣ ساڵ کۆمەڵگای عێراقی وێران کرد.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئێوە بە بۆنەی ئامانجێکی سیاسییەوە ناتوانن نەتەوەیەک گەمارۆ بدەن و ژیانیان وێران بکەن، ئەوە لە قەبارەی دادوەریدا قبووڵ نەکراوە و ئێمە بە دوای دادەوەین لە کۆمەڵگادا.

حەیدەر عەبادی لە وەڵام بە پرسیاری ئەو هەواڵنێرە زیادی کرد: بە شێوەی ڕوون و ئاشکرا لە گەڵ گەمارۆکان دژی ئێران دژایەتی دەکەین بەڵام بەڵێن دەدەین و هۆکارەکەشی زۆر ساکارە، چونکوو وڵاتانی گەورەتر لە عێراق پێبەدنی گەمارۆکانن ئێمە ڕازی بە ئەو گەمارۆوانە نین بەڵام ناتوانین خزمەتێک لە ئەم بوارەدا پێشکەشی ئێران بکەین و خەسار لە خۆمان بدەین.
..............
300


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Quds cartoon 2018
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران