هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش:

هێشتا ۳ هه‌زار چه‌کداری داعش له‌ گونده‌کانی سووریا و عێراق ماون

هێشتا ۳ هه‌زار چه‌کداری داعش له‌ گونده‌کانی سووریا و عێراق ماون

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش پێی وایە تا ئێستاش نزیکەی ٣ هەزار چەکداری داعش لە سوریا و عێراق لە ناوچە گوندنشینە دوورە دەستەکاندا گیرساونەتەوە، دوای ئەوەی لە شارەکان دەرکراونەتە دەرەوە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش پێی وایە تا ئێستاش نزیکەی ٣ هەزار چەکداری داعش لە سوریا و عێراق لە ناوچە گوندنشینە دوورە دەستەکاندا گیرساونەتەوە، دوای ئەوەی لە شارەکان دەرکراونەتە دەرەوە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ هێشتا ٣ هەزار چەکداری داعش لە سوریا و عێراق لە ناوچە گوندنشینە دوورە دەستەکاندا زیندوون.

پیشتر ژەنەڕاڵ جۆزیف دانفۆرد سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا  ڕایگەیاندبوو: ٤٠ هەزار جەنگاوەر لە ١٢٠ دەوڵەتی جیهانەوە پەیوەندییان بە ڕێزەکانی داعشەوە کردووە لە عێراق و سوریا.

سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا  وتبووی: سەرۆک ئەرکانی سوپای فلیپین پێی ڕاگەیاندوون ٣٠ چەکداری فلیپینی گەڕاونەتەوە وڵات، دوای ئەوەی ئەو ڕێکخراوە ناوچەکانی ژێردەستی لە عێراق و سوریا لە دەستداوە.

هه‌روه‌ها ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاشکرای کرد که‌ لە سەرەتای ئەم مانگەوە، سوپای ئەمەریکا ٥٠ چەکداری بیانی لە ڕیزەکانی داعش لە عێراق و سوریا دەستگیرکردووە.

سوپای ئەمریکا ڕایگه‌یاند ئەو چەکدارانە لە هاووڵاتیانی ئەفریقا و باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا و چەند دەوڵەتێکی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستن
...............
300


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران