پەیامی مسکۆ بە ئیسڕائیل:

ناتوانن بەر بە فرۆشتنی ئێس ۳۰۰ بە سووریا بگرن

ناتوانن بەر بە فرۆشتنی ئێس ۳۰۰ بە سووریا بگرن

مێدیایەکی ئیسڕائیلی ڕایگەیاند کە دوای هێرشەکەی ڕوژئاوا بۆ سەر سووریا، ڕووسیا پەیامێکی بۆ ئیسڕائیل ناردووە و ئاشکرای کردووە: ناتوانن بەر بە فرۆشتنی ئێس ۳۰۰ بە سووریا بگرن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە عاروتس شووع، کەسایەتییەکی ئاگاداری زایۆنییەکان ڕایگەیاند کە ڕووسیا لە چەد ڕۆژی پێشوو پەیامێکی ڕوونی بۆ تلاڤیڤ ناردووە: ناتوانن بەر بە فرۆشتنی قەڵغانی مووشەکی ئێس ۳۰۰ بە سووریا بگرن.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕووسیا ڕایگەیاندووە دوای هێرشی ئەمریکا بۆسەر سووریا ئێستە مسکۆ بۆ بەرگری لە خۆی پشتیوانی لە سوورییەکان بە باشترین شێوە دەکات.

شایانی باسە کە حەفتەی ڕابردوو ئەمریکا و فەڕەنسا و بریتانیا بە بیانۆی هێرشی کیمیایی بۆ سەر دۆما چەندین بنکەی سەربازی سووریایان مووشەک باران کرد.

ئەم وڵاتانە تاکوو ئێستە هیچ بەڵگەیەکیان سەبارەت بە ئەم هێرشە کیمیاییە لە دۆما بڵاو نەکردووەتەوە.

ڕووسیا چەندین جار داوای کرد تاکوو فەرمانبەرانی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی سەردانی دۆما بکەن، بەڵام بە هۆی ئاستەنگەکانی ئەمریکا ئەم سەردانە دوا کەوت، تاکوو دوێنێ دواجار گەیشتنە دۆما و بڕیار وایە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەست پێ بکەن.
..............
300


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Quds cartoon 2018
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران