لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئالی خەلیفە شێخ عیسی قاسم فڕێندا+ڕەسم+ڤیدێۆ

  • کۆدی هه واڵ : 831682
  • سه ر چاوه : Abna24.ckb
Brief

له‌كاردانه‌وه‌ی‌ رووداوه‌كه‌ خۆپیشانده‌رێك كوژرا و زیاتر لە سەد کەس بریندار بون.

چالاكوان و به‌رپرسانی ئه‌منی ڕایانگه‌یاند ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، هێزه‌ئه‌منییه‌كان له‌به‌حرین هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌رماڵی ئایه‌توللە شێخ عیسا قاسم، زانای ئاینی دیاری شیعه‌یان و سێ كه‌سیان ده‌ستگیركردوو له‌كاردانه‌وه‌ی‌ رووداوه‌كه‌ خۆپیشانده‌رێك كوژرا و زیاتر لە سەد کەس بریندار بون.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: ئایەتواللە عیسی قاسم، له‌نێو ده‌ستگیركراوه‌كاندایه ‌و تاکوو ئێستا بێ سەر و شۆێنە هه‌ڵمه‌تی هێزه‌ئه‌منییه‌كان دوای تێپه‌ربوونی چه‌ند ڕۆژێك دێت به‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ سعودیه‌، كه‌ رایگه‌یاند په‌یوه‌ندییه‌ نێوان واشنتن و شانشینی به‌حره‌ین په‌ره‌پێده‌ده‌ن و ئەمە بۆ خۆ شیرین تر کردنی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە لە لای ئەمریکیەکان.

چالاكوانان، رایانگه‌یاندووه‌ هێزه‌ئه‌منییه‌كان خۆپیشانده‌رێكیان له‌گوندی ئه‌لده‌زار، كوشتووه‌ و ژماره‌یه‌كی تریان برینداركردووه‌ له‌میانه‌ی ناره‌زایی ده‌ربڕینیاندا دژی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵی قاسم.

به‌رپرسێكی ئه‌منی ڕاگه‌یاندووه‌"هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ئه‌لده‌راز له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری بووه‌ سه‌باره‌ت به‌ خۆحه‌شاردانی ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی هه‌ڵهاتوو بووه‌ له‌وگونده‌ كه‌پێشتر پۆلیسێكیان كوشتووه‌ و به‌نیازبوون كاری تیرۆریستی ئه‌نجامبده‌ن"بەڵام ئەمە بیانویەک زیاتر نەبوو بو هەڵ کوتانە سەر ماڵی ئەوزنا بەناوبانگە.

وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا 50 داواكراو ده‌ستگیركراون.

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ دوای ئه‌وه‌هات دادگایه‌كی به‌حره‌ین ئایەتواللە عیسی قاسمی به‌ یه‌ك ساڵ زیندانیكردن سزادا به‌تۆمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ به‌بێ مۆڵه‌ت و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌، ئەمە لە کاتێک دایە کە هەمو جیهان دەزانن ئەو پارانە زیاتر لە خومس و زەکات هیچی تر نییە.

ئیبتسام سابغ، دانیشتوی گوندی به‌نی حه‌مره‌ی دراوسێی گوندی ئه‌لده‌زاره‌ راگه‌یاند‌ مزگه‌وته‌كان داوایان له‌ دانیشتوان كردووه‌ بۆ رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌رگری كردن له‌ شێخ عیسی قاسم.

به‌وته‌ی‌ ئه‌و هاوڵاتییه‌، بارودۆخه‌كه‌ مه‌ترسیداره‌و خه‌ڵكی توڕه‌ن و گه‌نجان ڕژاونه‌ته‌ سه‌رشه‌قامه‌كان .

له‌ساڵی 2011به‌حره‌ین سه‌رهه‌ڵدانێكی‌ خه‌ڵكی‌ سه‌ركوتكرد كه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی شیعه‌وه‌ كه‌زۆرینه‌ی خه‌ڵكی به‌حره‌ینن سازكرا له‌وڵاته‌ دژی حکومەتی جەباری ئالی خەلیفە .

خۆپیشانده‌ران داوای ریفۆرم و چاكسازیی و هاوبه‌شیكردنی زیاتریان ده‌كرد له‌ ده‌وڵه‌تدا كه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستی موسڵمانه‌ سونه‌مه‌زهه‌به‌كانه‌ لە کاتێک دا زۆرینەی ئەو وڵاتە شێعە مەزهەبن .

..........


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران