شەهید بونی ٣٦ چەکداری حووسی

شەهید بونی ٣٦ چەکداری حووسی

٣٦ چەکدار شەهید بون و ٥٠ی دیکەش برینداربوون

سوپای یەمەن رایگەیاند کە لە میانی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ھێزەکانیان و چەکدارانی حووسی لە ناوەڕاستی ئەو وڵاتە، ٣٦ چەکدار شەهید بون و ٥٠ی دیکەش برینداربوون.

ناوەندی راگەیاندنی سوپای یەمەن لە سەرچاوەیەکی سەربازی گواستووەتەوە کە شەڕ و پێکدادانی سەخت لە نێوان ھێزەکانی سوپا و چەکدارانی حووسی لە زنجیرە چیاکانی بەیاز سەربە پارێزگای بەیزا ناوەڕاستی یەمەن روویداوە.

بە گوتەی سەرچاوەکە لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانەکاندا، ٣٦ چەکداری حووسی شەهید کراون و ٥٠ی دیکەش برینداربوون.

لە لایەکی دیکەوە سوپای یەمەن رایگەیاندووە کە تیمەکانی ئەندازیاری بە ھاوکاری ھاوپەیمانیەتی عەرەبی، پێنج ھەزار و ١٥١ مین و بۆمب کە لە لایەن حووسییەکانەوە لە ناوچە جیاجیاکانی ھەردوو شاری میدی و حەیران سەربە پارێزگای حیجە چێندرابوون پووچەڵکردووەتەوە.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران