شاری قودس بناسه

شاری قودس بناسه

مێژووی شارەکە دەگەڕێتەوە بۆ پێنج هەزار ساڵ لەمەوپێش

مێژووی شارەکە دەگەڕێتەوە بۆ پێنج هەزار ساڵ لەمەوپێش، یەکێکە لە کۆنترین شارەکانی جیهان، لە کۆنەوە تائێستا ناوی جیاوازی هەبووە، ئەوانەی تێیدا نیشتەجێبوون هەریەکەیان ناوێکی بۆ داناوە، کەنعانییەکان کە لە هەزارەی سێیەمی پێش زایین کۆچیان کرد بۆ قودس و بە (ئۆرسالیم) ناویانهێناوە واتە شاری ئاشتی و سەلامەتی، وشەی (ئۆرشەلیم)ی عیبرییەکانیش هەر لەمەوە هاتووە.

گرنگترین کارێک کەنعانییەکان لە قودسدا کردوویانە، ڕاکێشانی ڕێڕەویی دابینکردنی ئاوە بۆ ناو شارەکە، لە بیری جەیحون کە دەکەوێتە دۆڵی قەدرون، کە ئێستا پێیدەوترێت عەین سەلوان، جگە لە قودس عەرەبەکان بە بەیتولمەقدیس و قودسی شەریف و قیبلەی یەکەم ناوی دەبەن، ئیسرائیلیش بە فەرمی بە ئۆرشەلیم ناوی دەهێنێت.

قودس لای ئیسلام و مەسیحی و جولەکەکان پیرۆزییەکی گەورەی هەیە، بەلای جولەکەکانەوە پیرۆزترین شوێنیانە، چونکە پێغەمبەر داود هەزار ساڵ پێش زایین لە شارەکەدا بووە، بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ حوکمی کردووە، پاشان پێغەمبەر سولەیمانی کوڕی ٣٣ ساڵ حوکمی قودسی کردووە، هەردوو پێغەمبەرەکەش لە نەوەی جولەکەکانن.

بەلای مەسیحیەکانەوە، پیرۆزی شارەکە لە وەدایە، کە عیسای پێغەمبەریان لە ناوچەیەکی نزیک قودس لە دایکبووە، کە ئەمڕی پێی دەوترێت بەیت لەحم، قودس لە ژیانی عیسای پێغەمبەردا ڕۆڵی گرنگی هەبووە، چونکە بەپێی ئینجیل دوای ماوەیەکی کەم لە دایکبوونی چووەتە شاری قودسەوە، بەلای موسوڵمانەکانەوە قودس سێیەمین شاری پیرۆزە، دوای مەککە و مەدینە و یەکەمین قیبلەیان بووە، هەروەها پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لەو شارەوە شەوڕەوی (ئیسرا و میعراج)ی کردووە بۆ ئاسمان، بۆیە قودس لای شوێنکەوتووانی هەر سێ ئایینەکە شارێکی زۆر پیرۆزە.

لە پەیماننامەی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی فەلەستیندا، لە ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٨٨دا قودس وەک پایتەختی فەلەستین دانراوە، ئیسرائیلیش بە پایتەختی دینی و نیشتیمانی خۆی دەزانێت، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی قودسی وەک پایتەختی ئیسرائیل نەناساندووە.

لە ڕووی جوگرافییەوە، قودس دەکەوێتە ناوەڕاستی فەلەستین لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، ٧٥٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، لەسەر ڕووی دەریای مردووشەوە ١١٥٠ مەتر بەرزە، قودس بە دارستانی گوێز و زەیتون و سنەوبەر دەورەدراوە، قودس ٦٠ کیلۆمەتر لە ڕۆخی دەریای ناوەڕاستەوە و ٣٥ کیلۆمەتر لە دەریای مردوەوە دوورە، ٢٥٠ کیلۆمەتریش لە دەریای سورەوە دوورە، لە عەممانی پایتەختی ئوردنەوە ٨٨ کیلۆمەتر و لە بەیروتەوە ٣٨٨ کیلۆمەتر و لە دیمەشقەوە ٢٩٠ کیلۆمەتر دوورە.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Quds cartoon 2018
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران