۲۲ کوژراو و بریندار هەیە؛

دوو تەقینەوە لە بەردەم کۆگای سندوقەکانی دەنگدانی کەرکووک

دوو تەقینەوە لە بەردەم کۆگای سندوقەکانی دەنگدانی کەرکووک

لە دوو تەقینەوەی بەردەم کۆگای سندوقەکانی دەنگدانی کەرکووک دا کەسێک کوژراوە و ٢١ کەسی تریش بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاتژمێر ٥ و ٣٠ خولەکی بەیانی ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو لە بەردەم کۆگای سندوقەکانى دەنگداندا تەقیوەتەوە و لەناو کوژراوان و بریندارانیشدا هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان هەن.

سەبارەت بە ئەم ڕووداوە ئێن ئارتی نووسی: ئەو خۆکوژەى ئۆتۆمبێلەکەى تەقاندووەتەوە ویستوویەتی بچێتە ناو ئەو بینایەی سندوقەکانى لێیە و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێکراوە و دواتر خۆی تەقاندووەتەوە.

هەروەها تەقینەوەیەکی تریش لەسەر ڕێگای بەغداد کەرکوک ڕوویداوە و لە ئێستادا ڕێگاکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە داخراوە و ڕێگە نادەن شۆفێران تێپەڕببن.

 ئەوەش لە کاتێکدایە وا بڕیارە هەژمارکردنەوەی بەشێک لە سندوقەکانى دەنگدان ئەنجامبدرێت لە  کەرکوک  و چەند شارێکى تر.

..................

300


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Quds cartoon 2018
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران