داعش ٣٣ کەسی لە سوریا لەسێدارە داوە

  • کۆدی هه واڵ : 822204
  • سه ر چاوه : ابنا کوردی
Brief

چەکدارانی داعش ٣٣ کەسیان لە دێرزور لە سێدارە داوە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، چەکدارانی داعش ٣٣ کەسیان لە دێرزور لە سێدارە داوە.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا:ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، داعش لە بیابانی مەیادن کە دەکەوێتە نزیک دێرزورەوە ٣٣ کەسی لە سێدارە داوە کە تەمەنیان لەنێوان ١٨ بۆ ٢٥ ساڵدا بووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوە گەورەترین لەسێدارەدانی بەکۆمەڵە کە گروپی چەکداری داعش لە ئەمساڵدا لە سوریا ئەنجامیداوە.

ڕێکخراوەکە هێمای بۆ ئەوەش کرد، تا ئێستا نازانرێت ئەو کەسانەی کە لەسێدارە دراون سەربە سوپای سوریا، یان ئۆپۆزسیۆن بوون.

دێرزور بە دووری ٤٥٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی دیمەشقی پایتەختی سوریاوە، هاوکات زۆرینەی شارەکە لەژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی داعشدایە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیان کردە سەر شاری تکریت و لە ئاکامدا ٣١ کەس کوژران کە ١٤یان پۆلیس بوون.

دووان لە چەکدارەکانی داعش خۆکوژ بوون و سەرجەمیشیان جلوبەرگی پۆلیسیان لەبەردابوو، هاوکات بەو وتەی خالید مەحمود عەقید لە پۆلیسی عێراق دوو خۆکوژەکە خۆیان تەقاندووەتەوە و سێ چەکداری دیکەشیان کوژراون، هەروەها ئەوانی دیکەش هەڵاتوون و خۆیان شاردووەتەوە


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران