ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك له‌ كابول ده‌یان كوژراو و برینداری‌ لێكه‌وه‌ته‌وه‌

ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك له‌ كابول ده‌یان كوژراو و برینداری‌ لێكه‌وه‌ته‌وه‌

ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی‌ بۆمبڕێژكراو له‌كابولی‌ پایته‌ختی‌ ئه‌فغانستان، ده‌یان كوژراوو برینداری‌ لێكه‌وه‌ته‌وه‌.


بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ نزیك ژماره‌یه‌ك فه‌رمانگه‌ی حكومی و كونسوڵخانه‌ی‌ بیانی له‌كابوولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ڕوویداوه‌، به‌هۆیه‌وه‌ 40 كه‌س كوژراون و 120ـ ی‌ دیكه‌ش برینداربوون.
نه‌سره‌ت ڕه‌حمانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجامدراوه‌، وتیشی‌ “به‌لانیكه‌مه‌وه‌ ته‌رمی‌ 40 قوربانی‌ گه‌یه‌نراوته‌ نه‌خۆشخانه‌كان و نزیكه‌ی‌ 120 كه‌سی‌ ترش برینداربوون”.

هاوكات وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ ئه‌فغانستان له‌باره‌ی‌ ڕووداوه‌كه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یداو ڕایگه‌یاند: ئۆتۆمبێلێكی‌ فریاكه‌وتنی‌ بۆمبڕێژكراو له‌نزیك باره‌گای‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌، له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان به‌رپرسیارێتی‌ خۆی‌ له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ ڕاگه‌یاند.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Quds cartoon 2018
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران