بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژکراو لە بەغدا تەقییەوە/ ڤێدیو و ڕەسم

 بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژکراو لە بەغدا تەقییەوە/ ڤێدیو و ڕەسم

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان 14 کەس کوژران و 40 کەسی دیکەش برینداربوون


بارهەڵگرێکی سووتەمەنی بۆمبڕێژکراو بە خاڵێکی پشکنینی یەکێک لە دەروازەکانی شاری بەغدادا تەقییەوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان 14 کەس کوژران و 40 کەسی دیکەش برینداربوون.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "شەوی چوارشەممە 29-3-2017، بارهەڵگرێکی سووتەمەنی بۆمبڕێژکراو، خۆی بە خاڵی پشکنینی رمل 75 لە دەروازەی باشوور، بە ئاراستەی ناوچەی یوسفییە تەقاندەوە".

وەک سەرچاوەکە ئاماژەی بۆکرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 14 کەس کوژران و 40ـی دیکەش برینداربوون، بەهۆی بەهێزی تەقینەوەکە ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکان هەیە.

.............


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Quds cartoon 2018
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران