ڕۆحانی:

ئێران ئامادەیە بێ مەرج بۆ بەرگری لە قودس هاوکاری بکات

ئێران ئامادەیە بێ مەرج بۆ بەرگری لە قودس هاوکاری بکات

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیە بە بێ پێش مەرج لەگەڵ یەک بە یەکی وڵاتانی ئیسلامی هاوکاری بکات بۆ بەرگری لە قودس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی بەپەلەی هاوکاری ئیسلامی لە ئەستەنبۆڵ وتەیەکی پێشکەش کرد.

حەسەن ڕۆحانی لە قسەکانیدا ڕایگەیاند کە ئێران ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ هاوکاری کردنی وڵاتانی ئیسلامی بۆ بەرگری لە مزگەوتی ئەقسا.

  رۆحانی وتی: هەستانەوەی ئەم رۆژانەی دوایی فەلەستینیەەکان دژی ئەمریکا و داگیرکاری زایۆنییەکان جارێکی دیکە ئاشکرای کرد کە فەلەستینییەکان دڵ بە پلانە پووچەکان گرێ نادەن و جەختی لەسەر داخوازی حەقی خۆیان دەکەن.

 وتیشی: خۆشبەختانە وڵاتانی ئیسلامی لە بەرانبەر بڕیارەکەی دەوڵەتی ئەمریکا سەبارەت بە قودس  کاردانەوەی خێرایان بوو و ڕێکخستنی ئەم کۆبوونەوە نیشانەی خوێندنەوەی دروستی وڵاتانی ئیسلامی لەم کارە هەڵەی ئەمریکایە.

ڕاشیگەیاند کە بە بڕوای من ئەوەی کە هاندەر بوو ترامپ بڕیار وا بدات هەوڵی هەندێ کەس بووە بۆ پەیوەندی لەگەڵ ڕژیـی زایۆنی و هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ ئەو ڕژێمە کە لە بری بەرەنگاری لەگەڵ هەڕەشەکانی زایۆنییەکان، هاوڕێ لەگەڵ ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی ، پێشنیار بۆ داهاتووی فەلەستین دەخەنەڕوو کە ئەگەر کردەیی بێتەوە، زایۆنییەکان بۆ هەمیشە لە فەلەستین دەمێننەوە.

جەختیشی کرد کە هەموان دەزانن گەورەترین دوژمنی جوولەکە، موسڵمان و عەرەب ، پڕۆژەی مەترسیداری زایۆنیزمە. ئەوانن کە تۆی  تیرۆریزم و توندوتیژیان ‌ێنایە ناوچەکەی ئێمە .

ئەوەشی وت کە ئەم کارەی ئەمریکا  ئاسکرای کرد کە ئەمریکا تەنیا بە دوای بەرژەوەندی زایۆنییەکانەوە و ڕێز لە خواستئ ڕەوای فەلەستینیەکان ناگرێت.

 سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند دەبێ بڕیارەکەی تارمپ سەبارەت بە قودس ئیدانە بکەین و هەروەها یەکگرتوویی جیهانی ئیسلام لە بەرانبەر ڕژێمی زایۆنی بە زەرووری وەسف کرد و وتی: تەنیا لە ڕێگای یەکگرتوویی ئیسلامیەوەیە کە باشتر دەکرێت پشتیوانی  لە مافی ئوممەتی ئیسلام وقودس بکرێت.

هەروەها وتیشی: دەبێ ولاتانی ئیسلامی یەکڕیز هەڵوێست دژی بڕیاری ئەمریکا بە جیهان ڕابگەیێنن کە دەوڵەتی ئەمریکا بزانێت جیهانی ئیسلامی کەمتەرخەم نییە بە چارەنووسی قودس و فەلەستین. دەبێ پرسی فەلەستی ببێتەوە بە پرسی یەکەمی جیهانی ئیسلام. نابێ لە مەترسی ڕژێمی زایۆنی بە تایبەتی زەڕادخانە ناڤۆکییەکەی ئەم ڕژێمە کە هەڕەشەیە لەسەر جیهان خافڵ بین.

 جەختیشی کرد کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیە بە بێ پێش مەرج لەگەڵ یەک بە یەکی وڵاتانی ئیسلامی هاوکاری بکات بۆ بەرگری لە قودس.
.................
300


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران