ئازاد کردنی مەخزەنی سەرەکی ئاوی حەلەب بە فەرماندەیی سهیل الحسن +ڕەسم

  • کۆدی هه واڵ : 816465
  • سه ر چاوه : ابنا24کوردی
Brief

هێزەکانی سوریا بە هاوکاری هێزە هاوپەیمانەکان توانیان مەخزەنی سەرەکی ئاوی الخفسە کە خۆر ئاوای ڕوباری فورات لە ناوچەی خوڕهەڵاتی حەلەب لە کۆنتروڵی داعش دەر بهێنن.

هێزەکانی سوریا بە هاوکاری هێزە هاوپەیمانەکان توانیان مەخزەنی سەرەکی ئاوی الخفسە کە خۆر ئاوای ڕوباری فورات لە ناوچەی خوڕهەڵاتی حەلەب لە کۆنتروڵی داعش دەر بهێنن و خۆیان جێگیر بکەن .
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت .ع. بنا: هەواڵەکان باس لە پاشەکشێی داعش و هجومی هێزەکانی سوریە دەکات کە توانیان مەخزەنی سەرەکی و گرنگی ئاوی حەلەب کۆنۆڵ بکەن و بە تەواوی بە سەری دا زاڵ ببن .


هێزەکانی سوریا بە هاوکاری هێزە هاوپەیمانەکان توانیان مەخزەنی سەرەکی ئاوی الخفسە کە خۆر ئاوای ڕوباری فورات لە ناوچەی خوڕهەڵاتی حەلەب لە کۆنتروڵی داعش دەر بهێنن.

ئەم مەخزەنە داهێنەری ئاوی زیاتر لە یەک ملیون و نیو هاوڵاتی سوریە کە دوای هەشت هەفتە شەڕ و پێکدادان نێوان چەکدارانی داعش و هێزە کانی سوریا ئازاد کرا .

دوای گرژی و ئاڵۆزی زیاتر لە شەڕەکانی داعش ، و شکسە زۆرەکانی ، چەکدارانی تیرۆریست هەڵسان بە لە ناو بردنی مەخزەنی ئاوی ئەو شارە و مەکینەی ئاوەکانی لە کار خست تاکوو خەلک زیاتر بچەوسێننەوە و ئاوی فوراتیان بە سەر ئەو شارە بڕی .

لە سەر ئەساسی ئامارەکانی نەتەوە یەگرتوەکان ۱۵میلێون نەفەر لە سەرانسەری سوریا توشی کەمی ئاوی خاوێنن و لەسەدە بیست و پێنجی دەرامەدی خەڵکی سوریا بە کڕینی ئاو بە فیڕۆ دەچێت .

نوێ ترین هەواڵەکان باس لە ئەوەدەکات کە بە پێشڕەوی هێزەکانی سوریا ، زۆربەی تیرۆرستەکانی ناحیەی خۆرهەڵاتی حەلەب هەڵ هاتون.

هەروەها سەرچاوە سوریەکان ڕایان گەیاند هێزەکانی سوریا بە فەرماندەیی سهیل الحسن ، بە پشتیوانی هێزە هاوپەیمانەکانی خۆیان لە ماوەی دو مانگ دا زیاتر لە هەزار کیلومەتر چوارگۆشەیان لە ناحیەی خور هەڵاتی حەلەب ئازاد کراون .


.............


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران