ئازاد سازی " مەیدانی جەهەنم " لەڕەقە/ دەیان داعشی تەسلیم بوون + وینە وڤیدیۆ

هیزەكانی دیموكراتیكی سوریا، كە پیك هاتوە لە هاوپەیمانیەتیەك لە نیوان هیزە چەكدارەكانی كورد و عەرەب، باسیان لە ئازاد سازی شاریڕەقە پایتەختی داعش هەواڵیان داوە.


 بە پیی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ هیزەكانی دیموكراتیكی سوریا كە لە ژیر پشتیوانی هاوپەیمانیەتی ئەمریكی لەڕەقە شەڕ دەكەن ، ڕایانگەیاندوە مەیدانی النعیم كە لە كاتی داعش شوینی لە سیدارە دان بوە بە بەرچاوی خەڵكەوە بە تەواوەتی كونتڕۆڵ كراوە.

ئەم هیزانە لە بەیان نامەیەك دا ڕایانگەیاند هاوكات لە گەڵ ئوپراسیۆنی ئازاد سازی ڕەقە ، مەیدانی النعیم بە شێوەی تەواو ئازاد كراوە ، دانیشتوانی ئەم ناوچەیە ئەم مەیدانە بە مەیدانی جەهەنەم ناو دەبەن .

ئوپراسیۆنی ئازاد سازی ئەم میدانە دوای مشت و مڕیكی زۆر بە ئەنجام گەشت كە لەڕۆژییەكشەمە لە نزیكی مەیدانیك لەڕۆژهەڵاتی " یانەی وەرزشی البلد " كە هیشتا لە ژیر دەستی تیرۆرستە كان دایە دەستی پیكرد .

گروپیك كە بە ناوبانگ بوون بە دیدەبانی مافی مرۆظی سوریا ڕایگەیاند كە چەكدارانی گروپی تیرۆرستی داعش لە ئەم فلكەیە بە ناوی النعیم پاشەكشییان كردوە بەڵام هیزەكانی دیموكراتی سوریا بە هۆی بۆمب و ئەلغامە چیندراوەكان نەیان توانیوە كونترۆڵی تەواوی ئەم ناوچەیە بە دەست بگرن .

پیشتر كاروانیك لە چەكدارانی ناوخۆیی داعش و خیزانەكانیان ڕەقەیان بە ناوی بەشیك لە بەرنامەیەكی ئیتفاق كراو جی هیڵا ، لە كاتیك دا كە لە سەر ئەساسیڕاگەیاندراویكی هیزەكانی دیموكراتیك سوریا هیچ كام لە چەكدارانی ئەجنەبی داعش ڕیگەیان پی نەدراوە شارەكە جی بهیڵن .

بەڵام ، تەلەفزیۆنی بیبی سی باسی لە ئازاد سازی تەواویڕەقە ، كە زەمانیك پایتەختی گرۆپی داعش بوو ، هەواڵی داوە و ڕایگەیاندوە كە هیزەكانی دیموكراتیكی سوریا بە زوترین كات بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بە ئەم باسە بڵاو دەكەنەوە .

هیزەكانی دیموكراتیكی سوریا ، كە ئیتلافیكە لە چەكدارانی كورد و عەرەبە ، كە بەپشتیوانی ئەمریكا نزیكەی چوارمانگ پیش ئەم شارەیان گەمارۆ داوە .

تەسلیم بونی چەكدارانی داعش لەڕەقە

شەورای مەدەنی شاریڕەقەڕایگەیاند ، لە سەر داواكاری خەڵكی كرعشان لە محافزەیڕەقە بۆڕیگری كردن لە خوین ڕشتنی خەڵكی مەدەنی ، شەورای مەدەنی قەبوڵی كرد كە لە ئەو كەسانی شاریڕەقە شەوانە چۆڵ دەكەن و لە ترسی مردن دا هەڵ دین ، بگریتە خۆی و ئەوانە لە چوار چیوی تەوافقنامەی 12 ئوكتوبر كە لە نیوان هیزەكانی سوریای دیموكراتیك ، شەورای مەدەنی و داعش نوسرابوو، ڕی بدات.

دوینی ظیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاو بویەوە كە لە ئەو ظیدیۆیەدا چۆنیەتی تەسلیم بونی هەندیك لە چەكدارانی داعش پیشان دەدات ، ئەم كەسانە كە هیزەكانی سوریای دیموكراتیك بە ئەوان متمانەیان داوە كە ئەوان نەكوژن و ئەوانیش خۆیان تەسلیمی شەورای مەدەنی شاریڕەقە كرد .

شەورای مەدەنیڕەقە كە لە گەورە پیاوانی عەشایەری عەرەبی سونەیڕەقە پیك هاتوون ، ڕایان گەیاند كە هەموو ئەو داعشیانەی كە سەر بە شاریڕەقەن دەتوانن خۆیان تەسلیمی ئیمە بكەن، بەڵام ئەو كەسانەی كە ئەجنەبین دەبیت خۆیان تەسلیمی هیزەكانی هاوپەیمانی بكەن .

ئەم شەورایەڕایدەگەیەنیت تاكوو ئیستا نزیكەی 275 چەكداری داعشی خۆیان تەسلیمی هیزەكانی سوریای دیموكاتیك كردوە.

............

كۆتایی پەیامی / 218


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران