هەولێر بەگەرمی پێشوازی لە مەولوود دەکات

  • کۆدی هه واڵ : 870178
  • سه ر چاوه : ابنا
Brief

ئەمڕۆ یادی لەدایکبوونی محەممەد، پێغەمبەری ئیسلامە (د. خ.)، لە شاری هەولێر ئەو یادە پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا

 بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: هاونیشتمانییانەوە لێکرا و بازاڕ، دووکان و ماڵەکانیش بە ناوی محەممەد رازێنراونەتەوە، هەروەها هەزاران کەس روو لەبازاڕەکان دەکەن بۆ بەشداریکردن لە یادی مەولوود.

خەڵکی هەولێر بەگشتی زۆر گرنگی بە مەولوودی پێغەمبەر دەدەن، لەو رۆژەدا شیرینی دەبەخشنەوە و بەبۆنەی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام خێر دەکەن و یادی پێغەمبەر دەکەنەوە.

پێغەمبەری ئیسلام، محەممەد كوڕی عەبدوڵڵای كوڕی عەبدولمتەلیبە، لەهۆزی قوڕەیشە، لە12ـی رەبیعولئەولی ساڵی 571 زاینی كە بەساڵی فیل ناسراوە لە مەككە لەدایكبووە، لەتەمەنی 40 ساڵیدا لە ئەشكەوتی حەرا وەحی بۆ هاتووە و لە تەمەنی 63 ساڵیدا لە شاری مەدینە كۆچی دوایی كردووە.

بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان، بۆ یەکەمین جار لە جیهانی ئیسلامیدا، لە شاری هەولێر و لەسەر دەستی سوڵتان موزەفەر، کە لەسەردەمی سەلاحەددینی ئەیوبی، فەرمانڕەوای شارەکە بووە، ئەو یادە کراوەتەوە و مەراسیم و ئاهەنگی تایبەتی بۆ ئەنجامدراوە، لە شوێنە جیاوازەکانی جیهانی ئیسلامیش، موسڵمان روویان لە هەولێر کردووە.

دواتریش ئەو یادە و بەرزڕاگرتنی زۆربەی جیهانی ئیسلامی گرتەوە، موسڵمانان لەو رۆژەدا و بەدرێژایی ئەو مانگانە، هەریەک بە جۆرێک گوزارشت لە یادەکە دەکەنەوە، لەوانە مەولوودخوێندنەوە، دابەشکردنی شیرینی و ئەنجامدانی چەندین کاری خێرخوازی جۆراوجۆر.

لە بەشێکی زۆری وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ئەو رۆژە پشووی فەرمییە و، ئەو یادە دەکرێتەوە، وەکو وڵاتانی: مەغریب، میسر، سودان، جەزائیر، سووریا، لیبیا، ئوردن، تونس، ئیمارات، کوێت، عومان و یەمەن، ئاهەنگی گەورە سازدەکرێن و تێیدا شیرینی تایبەت دروست دەکرێت. وێڕای ئاهەنگی فراوان بۆ مەولوود، لە وڵاتانی دیکەی موسڵمانی ناعەرەبیشدا وەک تورکیا، ئیندۆنیزیا و پاکستان.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران