سپاسی ئەسیرە ئازاد کراوەکانی حیزب الله لە کۆماری ئیسلامی ئێران + ڤیدیو

  • کۆدی هه واڵ : 846343
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
ئەسیرە ئازاد کراوەکانی حیزب الله لە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ یارمەتی ئەوان کە ئازاد کراون و سپاسی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن بو پشتیوانی لە مقاومەت.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: ئەسیرە ئازاد کراوەکانی حیزب الله لە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ یارمەتی ئەوان کە ئازاد کراون لە یەکەم قسەکانی خۆیان دوای ئازاد بون لە چنگی تیرۆرستانی جبە النصرە سپاسی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن بو پشتیوانی لە مقاومەت

پێنج ئەسیری ئازاد کراوی حزب الله بە سەرشانی هاوەڵەجەنگیەکانیان چونە ناو ناوچەی سنوری القاع لوبنان و لە لایەن خەڵک و کاربەدەستانی ئەو وڵاتە بە شێوەی فەرمی پێشوازیان لێوە کرا.
ئەسیرە ئازاد کراوەکان بریتین لە: موسی کورانی، احمد مزهر، محمد الشعیب، حسن نزیه طاها،محمد جواد یاسین.

شایانی باسە ئەوان هەمان جلوبەرگی جەنگیان لە بەردا بوو کە هێزەکانیحیزب الله لە شەڕی پاک کردنەوەی عەرسال لەبەریاندا بوو.

لە ماوەی سێ ڕۆژ دا سێ سەرکەوتن بۆ حیزب الله بە دەست هات.
مقاومەت توانی تەرمی پاکی شەهیدەکان وەربگرێتەوە، ئەخیرەم تیرۆرستەکانی جبهە النصره له خاکی لوبنان دەرکران، و ئێستا شایەتی گەڕانەوەی پێنج ئەسیری حیزب الله ین بۆ وڵات.

لە بەرامبەر ئازادی ئەسیرانی حیزب الله ، هێزەکانی جبهة النصرة بەرزاییەکانی عەرساڵیان بە جێ هێڵا و ڕۆشتن بۆ ئەدلیبی سوریا.

زیاتر لە حەوت هەزار و حەوت سەد کەس کە پێک هاتون لە هێزەکانی جبهة النصرة، خێزانەکانیان و ئەو ئاوارانەی کە دەیانەویست بگەڕێنەوە بۆ سوریا، لە ماوەی دو ڕۆژ دا بەرزاییەکانی عەرسالیان بەجێ هێڵا.

هەفتەی ڕابردو هێزەکانی مقاومەت بە هاوکاری جێشی لوبنان دژی جبهة النصرة کە سێ ساڵ بەرزاییەکانی عەرسالیان خستبوە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان، دوای ئوپراسیونێک کە لە کۆتایی دا هێزەکانی جبهة النصرة دوای ئەوەی کە سەدا نەودی ناوچە کونتڕوڵ کراوەکەی خۆیانیان لە دەست دا بۆ ڕۆشتنە دەرەوە ئامادەگی خۆیانیان دەربڕی.

بە بیر و ڕای ئەو کەسانەیان عەرسالیان پاک کردوەتەوە گرتنەوە بەرزاییەکانی عەرسال هەنگاوێکی گەورەیە لە ڕێبازی دژە تیرور.

.............


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران