وتەبێژی حەشدی شەعبی لەبەردەم پەیکەری پێشمەرگە له‌كه‌ركوك

ئه‌م قاره‌مانانه‌ برای‌ ئێمه‌ن+ڤیدیۆ

ئه‌م قاره‌مانانه‌ برای‌ ئێمه‌ن+ڤیدیۆ

رێگه‌ ناده‌ن په‌یكه‌ری‌ پێشمه‌رگه‌ له‌كه‌ركوك تێكبدرێت.


بە پێی هەواڵ دەری ئەەلی بەیت(ع) ـ ابنا ـ وته‌بێژی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ رایگه‌یاند، رێگه‌ ناده‌ن په‌یكه‌ری‌ پێشمه‌رگه‌ له‌كه‌ركوك تێكبدرێت.

كه‌ریم نوری‌ وته‌بێژی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆییدا كه‌ له‌به‌رده‌م په‌یكه‌ری‌ پێشمه‌رگه‌ له‌كه‌ركوك تۆماریكردووه‌ رایگه‌یاند "ئه‌م په‌یكه‌ره‌ گوزارشت له‌خه‌باتی‌ قاره‌مانانه‌ی‌ برایانی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات، برایانی‌ پێشمه‌رگی‌ دژی‌ رژێمه‌ سته‌مكاره‌ یه‌ك له‌دوای‌ یه‌كه‌كان تێكۆشان.

وتیشی‌ "هه‌روه‌ها ئه‌م په‌یكه‌ره‌ سمبولی‌ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ داعشه‌، ئه‌م قاره‌مانانه‌ برای‌ ئێمه‌ن، ئێمه‌ له‌یه‌ك خه‌نده‌قداین تائێستاش، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌م په‌یكه‌ره‌ وه‌كو خۆی‌ ده‌مێنێته‌وه‌و رێگاناده‌ین ئه‌م په‌یكه‌ره‌ تێكبدرێت".


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران