موقتەداسەدر گەشتە ئەبوزەبی

  • کۆدی هه واڵ : 848080
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

رابەڕی رەوتی سەدر ئەمڕۆ یەكشەممە گەیشتە ئەبو زەبی پایتەختی ئیمارات

رابەڕی رەوتی سەدر ئەمڕۆ یەكشەممە گەیشتە ئەبو زەبی پایتەختی ئیمارات و لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید جێنشینی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێكرا.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: شێخ محەمەد و موقتەدا سەدر لە كۆبوونەوەیەكدا "پەیوەندی برایەتی نێوان هەردوو وڵات و چەند بایەتێكی جێ بایەخی هەردولایان تاووتوێ كردووە".

شێخ محەمەد لەمیانی گفتوگۆكەیدا لەگەڵ سەدر جەختیكردووە لەسەر "گرنگی سەقامگیربوون و گەشەكردنی عیراق و گێڕانی رۆڵی ئاسایی خۆی لەسەر گۆڕەپانی عەرەبی، كە ئەوەش دەبێتە هۆكاری سەقامگیری و پتەویی ئاسایشی جیهانی عەرەبی".

هەروەها وتیشی" ئەزموونەكان فێریان كردووین كە هەمیشە بانگەشە بۆ ئەو شتانە بكەین كە وەك عەرەب و مسوڵمان كۆمان دەكاتەوەو ئەوانەش وەلا بنێین كە بانگەشەی جیاوازی و دابەشبوون دەكەن".

هەر لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا جێنشینی ئیمارات پیرۆزبایی "ئەو سەركەوتنە گەورەیەی كرد كە لەعیراقدا بەسەر داعشدا هاتووە".

سەردانەكەی موقتەدا سەدر بۆ ئیمارات، دوای سەردانێكی هات بۆ عەرەبستانی سعودیە كە مانگی رابردوو ئەنجامیداو، قسەو باسی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران