سەعدحەریری لە سەرۆك وەزیری لوبنان كشایەوە

سەعدحەریری لە سەرۆك وەزیری لوبنان كشایەوە

میدیا سعودیەكان ڕایانگەیاند كە سەرۆك وەزیرانی لوبنان دەستی لە كارەكەی خۆی كێشایەوە.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت(ع) ـ ابنا ـ میدیا سعودیەكان ڕایانگەیاند كە سەرۆك وەزیرانی لوبنان دەستی لە كارەكەی خۆی كێشایەوە.

قەناتی تەلەفزوینی ئەلحەدەس ڕایگەیاند، سەعدحەریری سەرۆك وەزیرانی لوبنان كە ئێستە لە عەرەبستانی سعودیەیە، دەستی لە كارەكەی كێشایەوە.

حەریری دەڵێت: لە ئەوە دەترسم لە لوبنان تیرۆر بكرێم.

پاشان وتی: بارەدۆخی ئێستە وەكوو بارەدۆخی پێش تیرۆر كردنیڕەفیق حەریریە.

سەرۆك وەزیرانی لوبنان لە گفت و گۆیەكی وەقیحانە دا وتی : دەستەكانی ئێران لە ناوچەكەدا كورت دەبێتەوە.

حەریریڕایگەیاند: ڕێگە بە ئەوەنادەم كە لوبنان ببێتە تەهدیدێك بۆ سەر ناوچەكە، ناهێڵم كە سیلاحی حیزب الله رۆ بە خەڵكی سوریا بێت .

پاشان وتی : ئێران زۆر حەزی بە تێك دانی وڵاتانی عەرەبیە. شەڕێك كە ئێران ناردویەتیە سەر ناوچەكە بۆ خۆی دەگەڕێتەوە.

موستەفی عەلوش : یەكێك لە بەرپرسە كانی لوبنان ، دەست لە كار كێشانەوەی سەعدئەلحەریری سەرۆك وەزیرانی ئەوم وڵاتەی بەڕوداوێكی چاوەڕوان نەكراوو باس كرد.

دەست لە كار كێشانەوەی حەریری دوا بە دوای دو سەفەرێك بوو كە ئەو بۆ عەرەبستانی سعودی كرد و دیداری لە گەڵ پەرپرسانی ئەم وڵاتە كردوە.

سعودیەكان لە چەند ڕۆژیڕابردوو دا زۆر هەوڵیان داوە كە حەریری تەحریك بكەن بەرامبەر بە هێزی مەقاومەت بۆستێت، و هەندێك سەرچاوەی هەواڵیڕایانگەیاندوە كە حەریری لە چاوپێكەوتنەكانی دا لە گەڵ بەرپرسانی سعوودی هەڕەشەی لێ كراوە كە ئەگەر ئەو ئیشە نەكات تیرۆر دەكرێت .


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران