ئەبوبەکر بەغدادی لەژیاندا ماوە

  • کۆدی هه واڵ : 858650
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

هێشتا ئەبوبەکر بەغدادی لەژیاندا ماوەو ئەو تۆمارە دەنگییەی کۆتایی مانگی رابردوو بڵاویکردەوە دروستە و هی خۆیەتی

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ـ ابناـ وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا (پنتاگۆن) رایدەگەیەنێت هێشتا ئەبوبەکر بەغدادی لەژیاندا ماوەو ئەو تۆمارە دەنگییەی کۆتایی مانگی رابردوو بڵاویکردەوە دروستە و هی خۆیەتی.

ئێریک پاهۆن وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا لەبارەی تۆماری دەنگی ئەبوبەکر بەغدادی کەسی یەکەمی داعش ئەمڕۆ لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ئاژانسی ئەنادۆڵ ئاماژەی بەوەدا دوای لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوتووە کە بەغدادی هێشتا لە ژیاندایە.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە بەپێی دەزگای هەواڵگیریی ئەمەریکا تۆمارە دەنگییەکەی بەغدادی راستە و لەماوەیەکی نزیکدا تۆمارکراوە.

لەبارەی ئەوەی لە کوێ بەغدادی ئەو قسانەی تۆمارکردووە، وتەبێژەکەی پنتاگۆن هیچ زانیارییەکی ئاشکرا نەکردووەو رایگەیاندووە "لەهەر کەس زیاتر ئێمە دەمانەوێت شوێنەکەی بزانین".

رۆژی 28ی مانگی رابردوو، داعش تۆمارێکی دەنگی ئەبوبەکر بەغدادی بڵاوکردەوە، ئەوەش دوای لەدەستدانی چەندین ناوچە هات لەعێراق و سوریا لەلایەن ئەو رێکخراوەوە.

تۆمارە دەنگییەکە ٤٦خولەکە و لەپێگەی فورقان بڵاوکراوەتەوە، کەپروپاگەندە بۆ گروپە جیھادییەکان دەکات.

کاتی تۆمارکردنی تۆمارەدەنگییەکە دیارنییە، بەڵام لەتۆمارەکەدا، بەغدادی باس لەھەڕەشەکانی کۆریای باکور دەکات دژی یابان و ئەمەریکا.

زۆربەی تۆمارەکە تەرخانکراوە، بۆشرۆڤەی دەقی ئاینی و تۆمارەکە لەکاتێکدایە، چارەنوسی بەغدادی نادیارە و مانگی تشرینی دووەمی ساڵی پار دوایین تۆماری دەنگی بەغدادی بڵاوکرایەوە، پێشت دووھەفتە لە دەستپێکردنی شەڕی موسڵ.

روانگەی سوری بۆمافەکانی مرۆڤ،١١ی تەموزی ئەمساڵ رایگەیاند دڵنیان لەوەی ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەی رێکخراوی داعش "گیانی لەدەستداوە".

کۆتایی حوزەیرانی رابردوو، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا، رایگەیاند، ئەگەرێکی گەورە ھەیە کە ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی رێکخراوی داعش، کوژرابێت.

ئۆلەگ سیرۆمۆلۆتۆڤ، رایگەیاند، ئەگەرێکی گەورە ھەیە، بەغدادی لە ھێرشێکی ئاسمانی ھێزەکانی روسیا، کوژرابێت لەکۆتایی ئایاری رابردوو لەرەققە.

پێشتر تەلەڤزیۆنی فەرمی رووسیا، لەزاری بەرپرسانی کرملین-ەوە بڵاویکردەوە، سێرگی شویگۆ-ی وەزیری بەرگری، بەئەنجومەنی ئاسایشی رووسیای راگەیاندووە کەلەلایەن ڤلادیمێر پوتن-ەوە سەرۆکایەتی دەکرێت کە پێدەچێت ئەبوبەکر بەغدادی "کوژرابێت".

١٦ی حوزەیران، وەزارەتی بەرگری رووسیا لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە پێدەچێت ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی رێکخراوی داعش لەھێرشێکی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە کوژرابێت.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران