ڕوسیا پێگەکانی داعشی لە حما بە کەشتی جەنگی و ژێر زەریایی موشەک باران کرد +ڤیدیۆ

  • کۆدی هه واڵ : 838282
  • سه ر چاوه : ckb.abna24
Brief

وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ روسیا رایگه‌یاند، كه‌شتیگه‌ جه‌نگی‌ و ژێرده‌ریاییه‌كانیان، پێگه‌كانی‌ داعشیان له‌ سوریا به‌ موشه‌كی‌ كالیبر به‌ ئامانج گرتووه‌.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئه‌مڕۆ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كه‌شتیگه‌له‌ جه‌نگییه‌كانی‌ روسیا ئه‌مڕۆ شه‌ش موشه‌كیان به‌سه‌ركه‌وتویی ئاڕاسته‌ی‌ پێگه‌كانی‌ داعش كردووه‌ له‌پارێزگای‌ حه‌مای‌ سوریا، له‌ئه‌نجامدا بنكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ داعش و كۆگای‌ چه‌كی‌ ئه‌و رێكخراوه‌ تێكشكێنراون.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.: موشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ردوو كه‌شتیگه‌لی‌ "ئه‌میرال ئیسن و ئه‌میرال گریگوروفیچ" و ژێرده‌ریایی "كراسنودار"، له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ده‌ریای‌ ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاڕاسته‌ی‌ داعش كراون له‌ پارێزگای‌ حه‌ما.

وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ روسیا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌، هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ چڕو كتوپڕ بووه‌و بنكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ و كۆگای گه‌وره‌ی‌ چه‌كی‌ دعشی‌ خاپوركردووه‌ له‌ نزیك شاری‌ عقیربات.

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو، له‌كاتی‌ گونجاودا فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی‌ توركیا له‌ هێرشه‌ موشه‌كییه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌، له‌رێگه‌ی‌ كه‌ناڵی‌ په‌یوه‌ندییه‌وه‌.

كۆتایی ئایاری‌ ئه‌مساڵ، كه‌شتیگه‌له‌ جه‌نگییه‌كانی‌ روسیا له‌ ده‌ریای‌ ناوه‌ڕاسته‌وه‌ چوار موشه‌كه‌كی‌ جۆری‌ "كالیبر" یان ئاڕاسته‌ی‌ پێگه‌كانی‌ داعش كرد له‌نزیك ته‌دمور له‌ ناوه‌ڕاستی‌ سوریا.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران