وەزیرى ناوخۆى عێراق گەیشتە کەرکوک/ وێنه

وەزیرى ناوخۆى عێراق گەیشتە کەرکوک/ وێنه

قاسم ئەعرەجى، وەزیرى ناوخۆیى عێراق گەیشتە کەرکوک.

بە پێی هەوالَ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ ئەمڕۆ ٢٢ تشرینی یەکەم قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق دوای گەیشتنی بە شاری کەرکوک، ڕاستەوخۆ سەردانی پارێزگای شارەکەی کرد.

ئەوە لە کاتێکدایە عەلی مەهدی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، ئەعرەجی ئەمڕۆ سەردانی پارێزگای کەرکوک دەکات بە مەبەستی تاوتوێکردنی پلانی سەپاندنی یاسا لە شارەکە و دڵنیاکردنەوەی هاووڵاتیان.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا عەلی مەهدی وتی "سەردانەکەی وەزیری ناوخۆ بۆ هەڵوێستە کردنە لەسەر ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکان و هاوکاریکردنی دەزگای پۆلیس لەگەڵ هاووڵاتیان  لە چەسپاندنی سەروەری یاسا و ئاسایش لە شارەکەدا".

بە گوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک وەزیری ناوخۆ سەردانی پارێزگاری کەرکوک  بە وەکالەت و فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک و فەرماندەیی پۆلیسی شارەکە و سەردانی چەند ناوچەیەکی شاری کەرکوکیش دەکات.


 


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Quds cartoon 2018
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران