حکومەتى تورکیا لە ١٠ گوندى پارێزگای بەدلیس قەدەغەى هاتووچۆى ڕاگەیاند

  • کۆدی هه واڵ : 869500
  • سه ر چاوه : Nrt
Brief

حکومەتى تورکیا بۆ ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنى سەربازى لە ١٠ گوندى ناوچەى خیزانى پارێزگاى بەدلیسى باکوورى کوردستان قەدەغەى هاتووچۆى ڕاگەیاند.

میدیاکانى باکوورى کوردستان بڵاویانکردەوە، پارێزگاری بەدلیس ڕایگەیاندووە، لە ئەمڕۆوە لە ٤ گوندى گەورە و ٦ گوندى بچووکى ناوچەى خیزانى پارێزگاى بەدلیس قەدەغەى هاتووچۆ پەیڕەو دەکرێت.

هۆکارى ڕاگەیاندنى قەدەغەى هاتووچۆ لەو گوندانەى ناوچەى خیزانى بەدلیسدا بۆ ئەوە گەڕێندراوەتەوە، کە سوپاى تورکیا لە سنوورى ئەو گوندانەدا ئۆپراسیۆنى سەربازى ئەنجام بدات.

ئەو گوندانەى قەدەغەى هاتووچۆیان تێدا ڕاگەیەندراوە بریتین لە: ئالانجیک، ئاکیەل، دۆیموملو، کارباستی، یاماچ، یۆلوستو، تاسک، کارلتەپە، توتوملوی و گیورەجی.

ئۆپراسیۆنەکانى سوپاى تورکیا لە باکوری کوردستان لە دژى گەریلاکانى پەکەکە بەڕێوەدەچن و بەپێى یاساى قەدەغەى هاتووچۆ هاووڵاتیان ناتوانن لە ماڵەکانیان بچنە دەرەوە و بڕۆنە سەربانى خانووەکانیان، یان کۆڵان و شەقامەکان و ناوبازاڕ و لە ئەگەرى هەر سەرپێچییەکدا هاووڵاتیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەکرێنە ئامانج.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران