بەشێک لە وتەکانی بارزانی سەبارەت بە کەرکوک و پێشمەرگە

بەشێک لە وتەکانی بارزانی سەبارەت بە کەرکوک و پێشمەرگە

بارزانی لە وتارێکیدا ڕایگەیاند، ئەگەر خیانەتی ١٦ ی ئەم مانگە نەبوایە ئێستا دۆخەکە بەشێوەیەکی تر دەبوو، وتیشی ئەوەی لە کاردانەوەی ڕیفراندۆم ڕوویدا چاوەڕوان نەکراوبوو.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع. ابنا: لە وتارێکیدا ئەمشەو بارزانی ڕایگەیاند، چاوەڕوان بوون کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاداشتی پێشمەرگە بدەنەوە کە بەشدارییان کردووە لە جەنگی دژی داعشدا.

جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە کە "ئەوەی چاکە قەت پێشبینی نەدەکرا و بە خەیاڵدا نەدەهات، ئەوەبوو کە شەی ١٥/١٦ ی ئەم مانگە، خیانەتکرا لە کەرکوک و خەنجەری ژەهراوی لە پێشمەرگە و کورد درا، هەروەها دەنگی سێ ملیۆن کەسی کوردستانیان خستە بەردەم کۆسپێکی گەورە، ئەگەر ئەو خیانەتە نەکرایە ئێستا دۆخەکە بەشێوەیەکی تر دەبوو".

بارزانی وتشی، بەر بەرپرسانی بەغدا دەڵێن ئەگەر دەیانەوێت دەستور جێبەجێ بکەن، ئەوە کوردیش ئەوەی دەوێت و با لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا لەسەر بنەمای دەستور گفتوگۆ بکەن، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەگەر مەبەستیان خۆسەپاندن بێت ئەوا مردن هەڵدەبژێرن و ناهێڵێن کەرامەتی خەڵکی کوردستان بشكێت.

ئەوەشی وت "ئەگەر وا دەزانن بە چەند کەسێک دەتوانن کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان تاڵان بکەن و خەڵکەکەی دەربەدەر دەکەن و ناسنامەی کوردستانی ئەو ناوچانە لەناو دەبەن ئەوە خەیاڵێکی خاوە، چونکە ئەمە کاتییە و مومکین نییە ئەم دۆخە قبوڵ بکەین".

هەروەها بارزانی دەشڵێت "پێشمەرگە زۆر هەوڵیدا شەڕ ڕوونەدات، بەڵام لە چەند ناوچەیەک شەڕ ڕوویدا و داستانی گەورە تۆمارکراوە، پێشمەرگەش ناچارکراوە بەرگری بکەن".

سەبارەت بە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم وتی "بڕیاربوو سەرەتای مانگی داهاتوو، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمان ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی چەند کێشەیەکەوە نەتوانرا ئەو هەڵبژاردنە ئەنجام بدرێت، بۆیە پەرلەمان بڕیاریدا بۆ ماوەی ٨ مانگ تەمەنی خۆی درێژکردەوە، بەڵام من نامەم بۆ پەرلەمان نووسیوە و ڕەتمکردووەتەوە درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتیەکەم درێژ بکەنەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەگەڵ کۆسرەت ڕەسوڵدا ڕاوێژی کردووە و داوای لە پەرلەمان و حکومەت و لایەنەکان، چارەسەری کێشەی سەرۆکایەتی هەرێم بکەن و ئەو وەک پێشمەرگەیەک لە کارەکانی بەردەوام دەبێت.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Quds cartoon 2018
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران